ئه‌یلوول 25, 2017 07:43 Asia/Tehran
  • پێداگری روحانی و ئەردۆغان لەسەر دژایەتی کردنی گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق

هەردوو سەرۆک کۆماری ئێران و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە بارەی گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق جەختی کردەوە : یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نیشتمانیی عێراق بە هیچ جۆر نابێ زیانی پێ بگات .

 حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی رابردوو لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بە دەربڕینی رەزامەندی لە هاریکاری باشی دوو وڵات گوتی : کۆماری یئسلامی ئێران پارێرزانی یەکپارچەیی خاک و یەکڕیزی نیشتمانیی و ئاسایشی ناوچەی  بە لاوە گرنگە و دەبێ  بە تێکدەرانی سەقام و ئاسایشی ناوچەکە پەیامێکی دیار و ڕوون بدرێ .

روحانی بە ئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی ئێران و ترکیا لە بارەی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستان تەواو هاواهەنگە ، گوتی : هاواهەنگیی و هاوڕێیی وڵاتانی ناوچەکە لەم پێوەندیەدا گرنگ و کاریگەر دەبێ و بێ گومان وڵاتانی ناوچەکە رێگای پێکهاتنی بێ سەقامیەکی نوێ لە ناوچەکەدا نادەن .

سەرۆکی تورکیاش گوتی : وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێ سەقامیی لە عێراق بە پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا و دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە ئامانجی بڕیاردانی پێویست لە بارەی کۆپرسی هەرێم ، هەنگاوی بەرفراوانی هەڵگرتووە .

ئەردۆغان وتیشی : لە بارەی هەنگاوە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکان و هەر جوڵەیەک کە پێویست بێ ، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسیاشی نیشتمانیی تورکیا باس و وتووێژ کرا و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەڵمەتی دەرەوە سنووری لە پێوەندی لە گەڵ گۆڕانکاریەکانی عێراق و سوریای بە حکومەتی تورکیا داوە .

سەرۆکی توڕرکیا جەختیشی کردەوە : تورکیا ئامادەیە پێوەندیەکانی خۆی لە هەموو بوارەکاندا لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ بدات.

سەرپەیڤ