ئه‌یلوول 25, 2017 10:13 Asia/Tehran
  • زەریف: هاوخەمیی ترەمپ لەگەڵ ئێرانییەکان، درۆیەکی تەواوە

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوخەمیی دەربڕینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ئێرانیانی بە درۆ و سووکێتی پێکەرانە ناوبرد.

محەممەد جەوادی زەریف دوێشەو(یەکشەممە) لە پەیامە توئیتەرییەکەی لەکاردانەوە بە فەرمانی نوێی کۆچبەریی حکومەتی ئەمریکا ، پێی داگرت: فەرمانی کۆچبەریی و قەدەغەی موسافرەتیی نوێ، کردەیەکی سووکێتی پێکەرانە لەدژ شارومەندانی خودان ڕێزی ئێرانە.

بەپێی فەرمانی نوێی کۆچبەریی حکومەتی ئەمریکا، شارومەندانی وڵاتانی کۆریای باکوور، چاد، ئێران ، لیبیا، سۆماڵ، سووریا، ڤێنزۆئێلا و یەمەن بەدانانی بەرتەسکیی لەبەردەم سەفەر بۆ ئەمریکا بەرەوڕوو دەبن.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی فەرمانی نوێ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتەری ئیدیعای کرد: هێمن کردنی ئەمریکا، ئەولەویەتی ژمارە یەکەو، ئەو وڵاتە کەسانێک کە ناتوانن بەدڵنیاییەوە شیاوەتیان تاووتوێ بکات، قەبووڵ ناکا.

ئەو بەرتەسکییانە کە ئاماژە بە وردییاتەکانی نەکراوە، بڕیارە لە١٨ی ئۆکتۆبری٢٠١٧وە جێ بەجێ بکرێ.

واپێ دەچێ، قەدەغەی چوونی شارومەندانی ئەو هەشت وڵاتە بۆ ئەمریکا، ئەمجارە بەشێوەیەکی بەرتەسک و سنووردارەو پێڕستی وڵاتان بەرەبەرە دەگۆڕێ.

سەرپەیڤ