ئه‌یلوول 25, 2017 12:56 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازی حەیدەری کەڕاڕی سوپا لە ڕۆژاوا و مانۆڕی موحەڕەمی سپا لە باکووری ڕۆژاوای ئێران

ناوەندی هاواهەنگیی هێزی زەوینی-هەوانیروز و هێزی ئاسمانیی سوپای ئێران ڕایگەیاند: جم و جۆڵ، هێزی هێرشبەرانەو هاواهەنگیی ئەو هێزانە رۆژی یەکشەمە لەڕەوتی مانۆڕی حەیدەری کەڕاڕ لەناوچەی گشتیی قەسری شیرین لێکدرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە مانۆڕی حەیدەری کەڕاڕ، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی مانۆڕو مەشقی سەربازیی ئاسمانی و فەرمانبەرێتییە پێ سپێردراوەکانیان لە بەشگەلێکی بەرفراوانی سنوورەکانی رۆژاوای ئێران و بۆ پاڵپشتی لە یەکەکانی کاردانەوەی خێرای هێزی زەوینیی سوپا ئەنجام دا.

هێزی زەوینیی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئامانجی تاووتوێی هێزی جوڵانەوەو توانای هێرشبەرانەی لەناوچە سنوورییەکانی رۆژاوای ئێران لەڕووبەرێکی پان و بەریندا، مانۆڕی حەیدەری کەڕاریان لەسەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە دەسپێکرد.

لەو مانۆڕەدا، یەکە زرێیەکان، یەکەی گەشتی ئاسمانی، فڕۆکەوانی بێ فڕۆکەو کاردانەوەی خێرای هێزی زەوینیی سوپای ئێران لەچوارچێوەی تیپە هێرشبەرەکان، فەرمانبەرێتیەکانیان بەباشترین شێوە بەڕێوە برد.

هەروەها سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران مانۆڕی ئاسایشیی موحەڕەم ی لە ڕۆژی شەممەوە لەباکووری ڕۆژاوای ئێران دەسپێکرد.

لەو مانۆڕە دوو ڕۆژییە، یەکە هەڵبژێردراوە زرێپۆشەکان، هێزی ئاسمانی، یەکەی تۆپخانە، تەکاوەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ئامادەیی، باڵادەستی و خۆڕاگریی خەباتکارانی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ پاسەوانی لەسنوورەکانی ئێرانیان پێشان دا.

سەرپەیڤ