ئه‌یلوول 25, 2017 15:28 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سوورین لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک، سەروەریی نیشتمانی و ڕەوتی گۆڕانکارییە دیموکراتیکیەکان لە ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەهرام قاسمی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی حەوتانەی لەگەڵ پەیامنێران بەئاماژە بەوەی کە سیاسەتی ئێران لەمەڕ گشت پرسی و پرسی هەرێمی کوردستان هەرلەڕێی ئەو تریبونەو گشت تریبونەکان بەردەوام هاتووەتەئاراوە، وتی: هەڵوێستەکانمان لەوبارەوە بەتەواوەتی ڕوون و ئاشکرا بووەو هەیە، ئێمە سوورین لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک، سەروەریی نیشتمانی و ڕەوتی گۆڕانکارییە دیموکراتیکییەکان لە ئێراق و پێوشوێنی دەگرین.

قاسمی لەبارەی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی لەهەرێمی کوردستانی ئێراقیش وتی: ئەو کارە لەبارودۆخێکی نەشیاو و لەهەلومەرجێکدا کە حکومەتی ئێراق توانیبووی تارادەیەکی زۆر لەبەرەڕووبوونەوەی تیرۆریزم سەرکەوتن بەدەست بێنێ، بێ مەنتقی پێویست و لەدۆخێکی تایبەتدا ئەنجامی گرتووە.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران هەروەها لەبارەی دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیۆیۆرک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو ئێراق کە سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، بەڕێوە چوو، سێ وڵاتی ئێران، ئێراق و تورکیا پرس و بابەتی جۆراوجۆریان هەیە بۆ باسکردن و تاووتوێ لەگەڵ یەکتردا کە زۆر جار پێویستە ئەوان پێوشوێنیان بگرن و ڕاوێژکاریی پێویست لەپێناو چەسپاندنی سەقام و ئاسایشی ناوچە ئەنجام بدەن.

ناوبراو هەروەها لەبارەی سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نیۆیۆرک و ئامادەبوون لە دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەو سەردانە توانی سیمایەکی باشتر لە سیاسەتەکانی ئێران لەئاستی ناوچەو جیهاندا بخاتە ڕوو. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوەڵامدانەوە بە پرسیاری پەیامنێری دەرەوە سنووری لەبارەی دیپلۆماسیی چالاکی ئێران لە نیۆیۆرک و هەوڵدانەکانی ئەمریکا بۆ هێنانەئارای تۆمەت وبوختان و بانگەشەکان بەمەبەستی بەستێن خۆشکردن بۆ لەئێران ترساندن لە ناوچە، وتی: ڕاویژکارییە سیاسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیۆیۆرک لەئاستێکی بەرفراواندا لەسەرەتای دانیشتنی کۆگەی گشتی هەبووەو ئێستاش بەردەوامە.

قاسمی وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئێران هەروا درێژە دەدات بە ڕاوێژکارییەکانی لە نیۆیۆرک و هەتا دوێنێ پتر لە٤٢دانوستان، دانیشتن و دیمانەو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە نیۆیۆرکی ئەنجام داوەو ئەو ڕەوتە لەڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەکرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سیاسەت ولێدوانە دژە ئێرانییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش وتی: سیاسەتەکانی ئەمریکا، ڕووداوێکی نوێ نییەو ئەو لێدوانانە، ماک وشووناسی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە جار ناجارێک لەشێوازی جیاجیادا پێشان ئەدات.

قاسمی لەبارەی سیاسەتی نوێی حکومەتی ئەمریکا لەمەڕ قەدەغەی چوونی شارومەندانی ئێرانی بۆ ئەمریکا وتی: ئەو کارە، کردەیەکی نامرۆیانەو نامەنتقییە کە لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە پێوشوێن دەگیردرێ و کردەیەکی مەحکوم کراو و ڕەت کراوەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام و ئەوەی کە ئاخۆ کۆماری ئیسلامی لەو دانیشتنە ناڕەزامەندیی دەربڕی بەرامبەر ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: دوو دانیشتنی کارناسیی و وەزیرانی دەرەوە لە نیۆیۆرک بەڕێوەچوو و تێیاندا هەموو تەگەرەنانەوەکان، پەیمان شکێنییەکان و ئەو گرفتانەی ئەمریکا پاس ڕێککەوتن بەدیهێنابوو، لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێران هاتەئاراوەو هەموو پرس و بابەتەکان پێوشوێن گیرا.

سەرپەیڤ