ئه‌یلوول 25, 2017 16:31 Asia/Tehran
  • خەرازی : ئێران لە مەسەلە ئەمنیەتی وبەرەڤانیەکان پاشگەز نابێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەیی ئێران وتی: ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا بە نەیارەتی لەبارەی بەرنامەی موشەکی ئێران بەهیچ کوێ ناگات.

بە پیی راپۆرتی ئیرنا، کەماڵ خەرازی ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدار لەگەڵ میشل دوکلو سەرۆکی ئاکادمی دیپلۆ ماسی فەرانسە لە تاران وتی: ئێران لەسەر مەسەلەکانی ئەمنیەتی وبەرەڤانی خۆی ئامادە نیەهیچ هەنگاوێک بەرەودوا بکشێتەوە وهەروا لە بەرنامەی بەرەڤانی وموشەکی خۆی بەرەوپێش دەروات چونکە لەناوچەیەکی مەترسیدا ردایە ودەبێ بتوانێ بەرەڤانی لە خۆی بکات. سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەیی ئێران وتی: موشەکەکانی ئێران تەنیا بۆ بەرەڤانی لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر دوژمنان گەڵاڵەڕێژی کراون. خەڕازی وتی: ڕاستیەکانی ناوچە وبەشداری ودەسەڵاتی ئێران وادەسەلمێنێت کە وڵاتان سەبارەت بەم ڕاستیانە ڕوانگەی ئەرینی تر پەیدا بکەن، هەتا بەبەدی هێنانی ناوچەی چوڵ لە ترۆریسم، شایەتی پەرەوگەشەی ئابووری ناوچە بین. سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەیی ئێران لەبارەی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: هەموو وڵاتانی ناوچە وجیهان لەگەڵ ئەم گشت پرسیە نەیارن وئەم مەسەلە بە قازانجی خه لکی ناوچەی کوردستانی عێراق نیە. گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەڕێمی کوردستانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە دەسپێکراوە.

سەرپەیڤ