تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 08:16 Asia/Tehran
  • وەڵامی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەڵوێستی دژە ئێرانیی ترەمپ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە چەشنێک جنێوفرۆشی و کۆمەڵێک بوختان هەڵبەستنی پڕووپووچ لەدژ گەلی مەزنی ئێران زانی.

حەسەن ڕۆحانی شەوی ڕابردوو(هەینی) لە وتارێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی لەوەڵامدانەوە بە هەڵوێستە دژە ئێرانییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە ئاوڕدانەوەیەک لەمێژووی دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئێراندا وتی: گەلی ئێران ، گەلێک نییە کە بەقسەی ناڕەواو نەفرەتاوی بیەوێ لەبەرامبەر دیکتاتۆرێکدا ملکەچ بکاو گەلی مەزنی ئێران تائێستا پێملی هیچ دەسەڵاتێک نەبووەو ناشبێ.

حەسەن رۆحانی وتی: قسەکانی ترەمپ دەریخست کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) پتەوتر لەوەیە کە ناوبراو لەخولی ڕکابەریی هەڵبژاردندا بیری لێ دەکردەوەو ئەمریکا ئەمڕۆکە تەنیاتر لەهەمیشە لەهەمبەر بەرجام و پیلانگێڕییەکانی لەدژ گەلی ئێرانە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ترەمپ ئەمشەو سەلماندی کە ئەمریکای ئەمڕۆ، بەرەوڕووی چ بۆشاییەکی مەزن لە ڕاستییە مێژووییەکان، داڕشتە مافەوانی وجیهانییەکان وتەنانەت هاوپەیمانانی ئوروپی خۆیەتی.

رۆحانی هەروەها بەپێداگری لەسەر بەهێزکردنی دەسەڵاتی بەرگریی لەهەمبەر دوژمناندا وتی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەتەنیشت گەلانی ناوچەو لەهەمبەر تیرۆریزمدا ڕاوەستاوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاشکرا لەهەمبەر تیرۆریزمدا لەناوچەکە ڕاوەستاوە، ئەو تیرۆریستانەی خودی ترەمپ لە ڕکابەرییە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی ڕایگەیاند کە پێکهێنەری داعش، خودی حکومەتی ئەمریکا بووە.

پاش چەند حەوتەی پڕهەرای میدیایی، کۆشکی سپی دوێنێ هەینی ڕاپۆری ستراتژیای بەناو تۆکمەو نوێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی ئێران و بەرجامی بڵاو کردەوەو کاژێرێک دواتر دۆناڵد ترەمپ لەوتاردانەکەی، پەردەیەکی دیکەی لەڕووی لێدوانی دژبەیەک و پڕنەفرەتی لەدژ گەلی ئێرانی لادا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەتاوانبارکردنی دووبارەی ئێران بە پێشێلکردنی ڕوحی بەرجام و ئاخاوتنی تووڕەی خۆی لەدژ ئێران وتی: بەرجام، خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکایەو هەرکات بەپێویستی بزانێ کۆتایی بەو ڕێککەوتنە دێنێ.

ترەمپ هەروەها باسی بایکۆتە نوێکانی دژ بەئێرانی کرد.