تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 10:05 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران: قسەکانی ترەمپ دژ بە ئێران ، دەبێتە هۆی زیاتر تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا

وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە قسە و لێدوانی دوژمنکارانەی سەۆرک کۆماری ئەمریکا دژ بە ئێران پێی داگرت: قسەی سەرەڕۆیانەی "دۆناڵد ترەمپ" خەڵکی ئێران بەرەو یەکێتی و یەکدەنگییەکی زیاتر پاڵ پێوە دەنێ.

حوجوتولئیسلام وەلموسلین "سەید مەحموود عەلەوی" رۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیسنا ڕاشکاوانە رایگەیاند: ترەمپ لەو هەموو قسە و باسەی کە ڕێسای جگە لە کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما ، باسی هیچ پرس و بابەتێکی دیکەی نەکرد.

وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە قسەکانی ترەمپ بەدوور لە ئەخلاق، ئەدەب، عەقڵ و ئاوەز بوو وتی: قسەکانی ترەمپ  دژ بە ئێران و بەرجام، ئەمریکا زیاتر تەریک دەخاتەوە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی شەممە بە بێ بایەخ دان بە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە لە هەر هەشتەکەیاندا جەخت کراوە لە سەر پێبوند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج  کۆ یەک، ڕایگەیاند؛ پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش پشت راست ناکاتەوە. ئەو هەنگاوەەشی بە ئامانجی هەڵوەشاندەوەی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە هەڵگرت.

یەکێتیی ئەورووپا و ژمارێکی دیکە لە وڵاتانی جیهان  پاش ئەم قسە و لێدوانانەی ترەمپ رایانگەیاند؛ هەر وەک ڕابردوو پشتیوانییەکی تۆکمە و تەواو لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک دەکەن.

ترەمپ هەروەها بە دووپات کردنەوەی تۆمەتی بێ بنەمای دژ بە گەلی ئێران، بانگەشەی ئەوەی کرد کە تاران پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەکات و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کە دەوری سەرەکی لە خەباتی دژ بە تیرۆریستانی داکۆکی کراوی واشینگتۆن لە سووریا و ئێراق دەگێڕێ، لە لیستی بایکۆتی نوێدا دانا.

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە خەباتی دژ بە گرووپە تەکفیری- تیرۆریستییەکاندا لە ئێراق و سووریا بە داخوازی فەرمیی ئەم وڵاتانە، یارمەتیی ڕاوێژکاری دەخاتە بەردەستیان؛ کە ئەو مەسەلەیەش بە هیچ لەونێ دڵخوازی ترەمپ و هاوپەیمانەکانی نییە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە وتاردانەکەیدا بە بێ ئاوڕدانەوە لە بەڵگەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، ناوێکی ساختەی بۆ کەنداوی فارس بەکار هێنا.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ئەو قسە و لێدوانانەی ترەمپ داوای لەوکرد کە زیاتر موتاڵای جوگرافیا و مێژوو بکات.

سەرپەیڤ