تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 18:27 Asia/Tehran
  • مۆحسێن ڕەزایی: ترەمپ گرفتێکی جیهانییە

دەبیری کۆگەی دیاریکردنیی بەرژەوەندی نزامی ئێران وتی: هەڵوێستەکانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو گرفتێکی جیهانی لێهاتووە و لە ڕاستی دا بۆ ئەوروپا یش گرفت چێدەکات.

" مۆحسین ڕەزایی" رۆژی یەکشەممە لە دیداری لەگەڵ " مایکل کلێۆر بێرشتۆڵد" باڵوێزی ئەلمانیای لە تاران، لە بارەی مەسەلە گرنگەکانیی ناوچەیی و پێوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەڵمانیا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژی کرد .

 دەبیر کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نزامی ئێران ، بەڕاشکاوی وتی: " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لایەکی کێشەکانی ناوچەکە دایە و تێکهەڵچوونەکانی لە ئاستی دەوڵەتەکان بردۆتە نێو مەسەلەکانیی جێناکۆکی نێوان گەلان دا .

 ڕەزایی وتیشی: ئێران وێرای دان بە خۆداگرتن  لە ڕووی تەگبیر ڕەفتار دەکات ، بەلام ئەگەر کەسێک خەیالێکی خاوی لە بارەی ئێران دا هەبێت ، بەرامبە ئەو ڕادەوەستێت .

 سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەینی بە دووپات کردنەوەی تاوانەکانیی پوو وچەلی ڕابردووی دژی گەلی ئێران و بە تەیید نەکردنیی پیبەند بوونی تاران بە  روحی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی اهوبەش(بەرجام) ، جاریکی تر ئیدعای پشتگری ئێران لە ترۆریسمی کردووە . " مایکل کلێۆر بێرشتۆڵد"  بالویزی ئەڵمانیا لە اترانیش لەم دیدارە، وتی: وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ تیگەییشتنی باشتر لە هەوڵی ئێران لە خەبات دژی ترۆریسم وتوویژ گەلێک لە ئەوروپا دا بەڕێوە ببات.

 ئەو هەروەها بەڕاشکاوی وتی: ئەڵمانیا بە دوای پەرەی پێوەندییەکانیی ئابوورییە لەگەڵ ئێران دا و بەو ڕێبازەی درێژە ئەدات .

سەرپەیڤ