تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 18:43 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ستراتژیای ترەمپ لە بەرجام نیشاندەریی نادەربەستی  ئەمریکایە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئیران وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا نە پێبەندیی ڕیککەوتننە نێو دەولەتییەکان بووە و نە ڕێز دەگرێت لە ڕیکخراوی نەتەوەکان و بە هەموو وڵاتان نیشان ئەدات کە واشنگتۆن دەربەست و پێبەندی هیچ ئەرکێک نییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەجلیس ، " عەلی لاریجانی" رۆژی یەکشەممە لە سەد و سی و حەوتەمین دانیشتنیی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان لە سەنت پێتێرزبورگی ڕوسیا، قسە دوژمنکارانە و دژە ئێرانیییەکانیی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکای نیشاندەری نائەرکمەند بوونی واشنگتۆن زانیوە و بەڕاشکاوی وتی: ئەمریکا بە جاران لە کارو باری نێو خۆی ئێران لە وان کودەتای ١٩٥٣ دژی دەوڵەتی  یاسایی  ئێران، هەوڵ بۆ کودەتا لە ئێران دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران، یارمەتی بە ڕژیمی بەعسی عێراق لە پەلاماردانیی ئێران و سەرنخوونکردنیی فڕۆکەی موسافیر هەڵگری ئێران لە ساڵی  دا ١٩٨٨ دەستی بووە و ئێستا سەر سوور هێنەرە کە سەرۆک کۆماری ئەو ولاتە بە وەها پێشینەیەکی سیاسی، ئەمرۆ بۆ گەلی ئێران دڵسۆزی دەکات.

 سەرۆکی  مەجلیسی ئێران ، تاوانپاڵدانیی ترەمپ  دژی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێرانی هاوڕەوت لەگەڵ  بەرەڤانی ئەمریکا لە تاقمی ترۆریستی داعش زانیوە و  وتیشی:  سپا هێزیکی  سەربازی جەماوەرییە و لە سەر داوای دەوڵەتەکانی  عێراق  وسوریا  بۆ یارمەتی دانی  گەلانی ئەوان هەنگاوی هەڵگرتووە تا داعش سەرکووت بکات بەڵام ئێستا تۆمەتبار بە پشتگری لە ترۆریسم بووە ، لە حالێکدا کە کاربەدەستە ئەمریکاییەکان  دانیان بەوە داناوە کە  خۆیان داعشیان بەدی هێناوە .

لاریجانی وتیشی : بە ترۆریست زانینی حیزبۆڵڵای لوبنان و بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی  فەلەستین " حەماس" لە لایەن ئەمریکاوە  بایخەکانی ئەوان کەم ناکاتەوە ، چوونکا ئەم دوو گرووپە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی لە مافەکانی شەرعی گەلانی خۆیان بەرەڤانی دەکەن.

 سەد و سی و حەوتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان لە سەن پێتێرزبورگ بە دروشمی " بەهێزکردنەوەی زۆر جۆر بە جۆری فەرهەنگی و ئاستی لە ڕێگای وتوویژی نێوان دینەکان و هۆزەکان" دەستیبەکار کرد .

سەرپەیڤ