تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 09:57 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی :  دەوڵەتی ئەمریکا  لەمەڕ  زەبر دان لە بەرجام تەنیا ماوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، تەنیا مانەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ زەبردان لە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش" بەرجام" وەک یەکێ لە دەستکەوتتەکانی ئێرانی ئیسلامی زانیوە .

" حەسەن رۆحانی"  ڕۆژی دوو شەممە لە دیداری لەگەڵ نوێنەرانی جامعەی رۆحانییەتی خەباتکار لە تاران ،  بەرجام وەک  سەرکەوتنێکی بەبایخ و بەرهەمی کۆدەنگی نیشتمانی، پشتگری خەڵک و هیدایەتی  ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی زانی.

 ڕۆحانی ، بە ئاماژە بە دەرفەتەکانی بەدی هاتوو، نەهێشتنەوەی بایکۆتەکان، چارەسەرکرانی بەرە بەرەی گرفتەکانی بانکی و بارستای سەرنجڕاکێشی سەرمایەنانەوەی دەرەوەیی  و ئیعتبارات تەرخان دراوە لە لایەن وڵاتانی جۆر بە جۆری جیهان وتیشی: لە ڕوانگەی سیاسیش تەنیا مانەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لە مەڕ زەبر وەشاندن لە بەرجام و کۆدەنگیی کۆمەڵگەی جیهانی بە تایبەتی ئەوروپا و ئەندامانی دیکەی تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، روسیا ،چین، فەرەنسا و ئەڵمانیا) لەمەڕ  پشتگری لەەبرجام و درێژەی  هاوکارییەکان لەگەڵ ئێران، دەستکەوتێکی دیکە بۆ ئێرانی ئیسلامی یە .

 سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها، ئسیلام و کۆمارییەت وەک دوو پاڵپستی بەهێزی نزامی ئیسلامی و یادگاری بەبایخی ئیمام خۆمەینی  (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران زانیوە و جەختیکرد:  دەوڵەتی ئێران سەری لە ئیرادەی گەل هەڵداوە و لەم حالەیش خۆی بە ئەرکمەند دەزانێ بۆ جیبەجیکردنیی حۆکمە ئیسلامییەکان .

 

سەرپەیڤ