تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 09:58 Asia/Tehran
  • زەریف:  ئێران بە دوای نەهێشتنەوەی دەورگێرانی  ناوچەیی دیکەوە نییە

" محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە توئیتێکی تازە ، جەختیکرد: ئێران بە دوای نەهێشتنەوەی دەورگێرانی دیکەی ناوچەیی نییە ، ئەوان تەنیا دەبێ بە هۆی هەڵەکانیان و هەلبژاردنیی هەڵەیان ، سەرکۆنە دەکرێن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی دوو شەممەی ئیسنا، ، توئیتی"محەممەد جەواد زەریف" بەشێک لە ووتاری ئەو لە بڵاڤۆکی ئاتلانتیک بوو کە حە وتەی ڕابردوو بڵاو بۆتەوە .

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشگەلێکیی ئەو ووتارە دا نووسیوێتی: ئامانجی ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە تەنیا لەبەر بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەکان دژی قازانجی ئەمریکا نییە، بەڵکوو هەرەشەگەلێکە کە بەهۆی پشتگری هاوپەیمانەکانی واشنگتۆن پەرەیان گرتووە و ئێستا شارەکانی ئەوروپایی و ئەمریکا لە بەر مەترسی دان .

 زەریف وتوویەتی: ئیدعای دژە ئێرانی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە لە حالێکدایە کە ژمارێک لەو دەوڵەتانە بەتایبەت عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات شەڕیان داسەپاندووە بۆ سەر یەمەن ، دەستدرێژیی بۆ سەر بەحرەین، و قەتەریان گەمارۆ داوە و لاگریی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە سوریا دەکەن لە بواری دراوی و چەکە وچۆڵ .

 وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکرد: دەستەڵاتی ئێران لە ناوچە بەمەبەستی سەپاندنی خەرج بەسەر کەسانیی تر پەرەی نەبووە، بەڵکوو ئەنجامی کردەوەکان، هەڵەکان و هەڵبژاردەکانی هەڵەی خۆدی ئەوان و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی ئەوانە.

سەرپەیڤ