تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 11:42 Asia/Tehran
  • کۆرکێر خوازیاری هاوکاری ترەمپ  بوو لەگەل ئەوروپا لە بارەی ئێرانەوە

سەرۆک کۆماریخوازی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا لە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە داوایکرد بەرامبەر ئێران لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەوروپایی هاوکاری بکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رۆێتێرز، سەناتۆر " باب کۆرکێر"  سەرۆکی کۆماریخوازی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە کۆری هەواڵنێران دا وتی: " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ بەرامبەر ئێران دیپلۆماسی بەربڵاوهاوڕێ لەگەڵ هاوپەیمانەکانیی ئەوروپی خۆی بەڕێوە ببات.

 ترەمپ بە پێچەوانەی ویستەکانی هاوپەیمانەکانیی ئەوروپایی ئەمریکا  ڕۆژی هەینی خۆی بوارد لە تەییدی پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی "بەرجام" و هەرەشەی کرد کە ڕەنگە لە ئاکام دا کۆتایی بدات بەم ڕێککەوتنە.  کۆرکەر خەریکی ئامادە  کردنەوەی گەڵاڵەیەکە کە هێشتا  وردیاتی ئەو یەکجاری نەبووە بەڵام دەلێن ئەم گەڵالەیە بریتییە لە مەرجە تازەکان لە بارەی ڕۆڵی ئەمریکا لە بەرجام دا . ئێران و لایەنەکانی تری بەرجام، هەر چەشنە دانووستانی دووبارە و گۆرینی بەرجامیان ڕەدکردۆتەوە . سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، شەوی هەینی ستراتژیای بە ناو تۆکمە و نوێی خۆی دژی ئێران و ڕیککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ڕاگەیاندووە .

سەرپەیڤ