تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 13:38 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی  کۆبوونەوەی هاوبەشی ئێران و ئێراق لە سنووری میهران؛ سبەینێ

سەرۆکی زانکۆی زانستەکانی پزیشکی ئیلام (ڕۆژئاوای ئێران) وتی: کۆبوونەوەی هاوبەشیی لیژنە پایە بەرزەکانی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاری پزیشکی ئێران و وەزارەتی تەندروستی عێراق سبەینێ (چوارشەممە) لە سنووری نێو دەوڵەتی مێهران دا بەڕێوە دەچێت.

 " عەلی دڵپیشە" سەرۆکی زانکۆی زانستەکانی پزیشکی ئیلام ڕۆژی سی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتیشی:  لەم کۆبوونەوەیە ، کاربەدەستە ئێرانیی و عێراقییەکان  ڕەوتە جۆر بە جۆرەکانیی سەڵامەتی زیارەتکاران لە وان ڕاژەکاری تەندروستی تاکە کەسی، تەندروستی ژینگەیی و ماددەی خۆراکی  ڕێگای ڕێپێوان و ناوچە سەر سنوورییەکان ، بەڕێوە بەرایەتی ڕووداوەکان و خێراییەکانی پزیشکی و خەبات دژی نەخۆشییەکانی درمیی و نادرمی لێکئەدەنەوە .

  دڵپیشە  وتیشی: لە کۆبووەنوەی مێهران ، تەبایی نامەی هاوکارییە هاوبەشەکانی تەندروستی و دەرمانی ئێران و عێراقیش مۆر دەکرێت. لە ئەربەعینی ساڵی پار ٢٠١٦، زیاتر لە دوو ملوین و ٤٠٠ هەزار زیارەتکاری عەتباتی عالیات  لە ڕێگای  سنووری نێو دەوڵەتی  مێهرانەوە بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی گەورەی ئەربەعینی حسەینی (ع) چوونەتە ەکربەڵا.

 سنووری نێو دەوڵەتی مێهران لە رۆژاوای ئێران بە ٢٨٠ کیلومەتر مەودا تا ستانی کەربەلا لە باشووری عێراق، وەکوو نزیکترین و گرنگترین سنووری زەمینی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی (ع) دەناسێندرێت .

سەرپەیڤ