تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 17:33 Asia/Tehran
  • سەرتیپ سەلامی : قڕموقاڵ کردنی ئەمریکا ناتوانێ لە بایخی نیزامی ئیسلامی کەم بکاتەوە

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەڕاگەیاندنی ئەمە کە دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا قسەی پڕوپوج دەکات پێداگری کرد: قڕموقاڵەکانی ئەمریکا ناتوانێ لەپاوەجێیی وبایخی نیزامی ئیسلامی کەم بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، سەردار سەرتیپ حسێن سەلامی، ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی دەورەکانی  راهێنانی  خوێندکارانی زانکۆی دەریایی ئیمام خامنەیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕەشت لەباکووری ئێران وتی: قڕموقا ڵ وقسە پڕوپوچەکانی دونیای ئیستکبار ولە سەروویانەوە بەرپرسانی ئەمریکا وبەتایبەت ترامپ هیچ کات ناتوانێ لە شان وشکۆو مەزنایەتی گەلی ئێرانی ئیسلامی وتوانایی سەربازی وبەرەڤانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کەم بکاتەوە. سەرتیپ سەلامی بە دانی لیکدانەوە لە ڕەوتی کەم کرانەوەی ڕۆژ بۆ ڕۆژی هیژمونی ئەمریکا لە نێوان وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بە تایبەت ڕێکخراوەکانی نیودەوڵەتی وتی: ئەمڕۆ تەنانەت زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی یش نەیارەتی خۆیان لە هەمبەر زیدە خوازی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشان دەدەن کە پێشاندەری گوڕانی بنەڕەتی لە دۆخی سیاسی جیهانە .

جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ستکبار بە هۆی ناکارامەیی لە بەشی هەڕەشەکانی سەربازی لەدژی ئێران، شەڕی ئابووری لەفەرمانی کاری خۆی داناوە وتی: تەنیا ڕیگای بەرەنگاری لەگەڵ بایکوتەکان وبەرتەسکیەکانی ماڵی وئابووری ئەمریکا ، هەوڵ بۆ بەدی هاتنی ئاشکرای ڕێنوینیەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە چوارچیوەی ئابووری خۆڕاگرانەیە.

دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێزدەی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە دوپات کردنەوەی تاوانە پڕوپوچەکان لەدژی نەتەوەی ئێران ، بانگەشەکەری  پشتیوانی تاران لە ترۆریسم بوو وسپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کە دەوری سەرەکی وبنەڕەتی لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستەکانی بەرپشتیوانی واشنتۆن لە سووریا وعێراق هەیە ، لەناولیستی بایکوتە نوێکان دانا.

سەرپەیڤ