تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 19:15 Asia/Tehran
  • ساڵحی : هاوکاری ئێران وڕوسیا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەبایخە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران پێداگری کرد: هاوکاریەکانی ئیران و ڕوسیا لە هەر بوارێکدا هەموو کات بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەبایخ بووە.

عەلی ئەکبەر ساڵحی " سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامیکدا بۆ سمیناری 'لێکدانەوەی بیست وپێنج ساڵ هاوکاری ناڤۆکی ئێران وڕوسیا وئاسۆکانی بەردەم لە مسکۆ بە ڕێز گرتن لە بەڕێوەبەرانی ئەم سمینارە نوسیی: ئێران وڕوسیا دوو دەورگیڕی گرینگ وکارتێکەر لە گوڕەپانی نێودەوڵەتی دێنە ئەژمارو هاوکاری نێزیکی دوو ووڵات بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەسود وکەڵکە. ساڵحی وتی: وەها کۆبوونەوە دانێشتنێک دەتوانێ کارتێکەری هاوکاری ناڤۆکی زانستی وتەکنیکی لە نێوان ئێران وڕوسیا نۆمایش بدات وئەم گونجایشە ناهەستێارە ی هەیە کە دەستەبەری بکات باشترین دەستە بەر کەری ئاشتی وپاوەجیی لە جیهان ، هەڕەشە وتێکەڵچوون نیە ، بەڵکۆ هاوکاری ڕاست بیژانەی نێوان وڵاتانە. لە دڕێژەی پەیامی ساڵحی کە لەلایەن بیهروز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە سمیناری ناڤۆکی لە مسکۆ  خوێندرایەوە ، هاتووە: ئەگەر بەرجام لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بێتەوە ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیان دەکات، ئەگەرچی ئەمریکا هەوڵ ئەدات زیان بگەیەنێت بە بەرژەوەندی نیشتمانی ئێران ، لەبەرجامیش. سمیناری دوو ڕۆژە بە ناوی لێکدانەوەی بیست وپێنج سآڵ هاوکاری ناڤۆکی ئێران وڕوسیا وئاسۆکانی بەردەم ، لەئەمڕۆ سێ شەممە لە مسکۆ دەستی بەکار کردووە.

سەرپەیڤ