تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 19:16 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا دەبێ هەوڵ بدات پێبەندی بەرجام بێت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : ئەمریکا دەبێ وەک ئێران هەوڵ بدات پێبەندی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی بێت.

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لەنێو توێتەرەکەی دا نووسی : شەڕخوازان  دان لەسەر ئەوە دادەنێن زۆرتر نیگەرانی ئەوەن کە  ئێران پێبەندی بەرجام بێت،  لەوەی کە  نیگەران بن  بنپێی بکات،  هیچ پاسایەک ناتوانێ ئەمە بشارێتەوە، ئەمریکاش  دەبێ  هەروەک  ئێران هەوڵ بدات پێبەندی  بەرجام بێت  .

دوناڵد ترەمپ شەوی  شەممەی ڕابردوو  واتە سێزدەی  ئوکتوبەر  بێ سەرنج دان بە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کە لەودا پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست کراوەتەوە  ڕایگەیاند : پێبەندی ئێران بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی  پشت ڕاست ناکاتەوە  .

یەکێتی ئەورووپا و زۆرێک لە  وڵاتانی جیهان دوای ئەم قسانەی ترەمپ ڕایانگەیاند  وەک ڕابردوو بە تەواوی لەبەرجام داکۆکی دەکەن.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک  لە ژانیڤەری  ساڵی دووهەزاروشازدە  جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات  لە جێبەجێ کردنی بەرجام بێ بەڵێنی کردووە.

سەرپەیڤ