تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 21:27 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : هاوپەیمانانی سوننەتیی ئەمریکا و وڵاتانی تری جیهان ؛لە تەنیشت بەرجام وئێران مانەوە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە دان بە کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بە قسە دژە ئێرانیەکانی سەرۆک کۆمار ی ئەمریکا پێداگری کرد: هاوپەیمانانی سوننەتی ئەمریکا و وڵاتانی تری جیهان بە ئاشکرا لە تەنیشت ئێران وبەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش( بەرجام) مانەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی بە ئاماژەدان بە پڕۆپاگەندەی قورسی دەوڵەتی ئەمریکا ولابی زاێونی لەمەڕ ڕاگەیاندنی ستراتژی نوێ وبەرنامەی ئیجراییەکەی لە بەرانبەر ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا شتێک بێجگە لە دوپات کردنەوەی تۆمەتە بێ پایە وبنەڕەت وئیدعا کۆنەکان نەبوو ویەکیەتی ناوخۆیی ئێڕان وپشتیوانی یەکپارچەی جیهانی لە بەرجام وهاوکاری لەگەڵ ئێران ، بەرپرسانی سیاسی دەوڵەتی ئەمریکا ی بە پاشەکشە وپیداچوونەوە بەسەر سیاسەتەکانی ناچار دەکات.

ڕۆحانی  بەنەیارەتی ودۆژمنیەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە کاتی سەرکەوتن ئینقلابی ئیسلامی هەتا ئێستاکە ئاماژەی کردو وتی: ئەم جۆرە قسە هەڵیت وپەڵیتە نادروستانە لە بارەی نەتەوەی ئێران لەلایەن سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا بێ وێنە بووە وبەرلەهەرجۆرە ناکۆکیەک ومەشروعیەت نەبوونی ناوخۆیی ئەوان ونیگەرانی واشنتۆن لە پەرەی دەسەڵاتی ناوچەیی ودەوری دووهێندەی تاران لە پێوەندیەکانی نێودەوڵەتیە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە ڕواڵەت پێشان دانی پەیمان شکینی لەلایەن سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا یشی بە  بێ پێشینە زانی وڕایگەیاند : هەڵوەشانەوەی وادەو بەڵێنی نیشتمانی ودەوڵەتی پێشووی ئەمریکا وەکوو بیمەی کۆمەڵایەتیەو هەڵوەشانی وادەوبەڵێنی دوولایەنەو نێودەوڵەتی وەکوو پەیمانی ئاو وهەوای پاریس ، ڕێکخراوی  فێرکاری ، زانستی وفەرهەنگی نتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ وگرێبەستەکانی تیجاری ، دەوڵەتی ئیستاکەی ئەمریکا لە ڕێباری تەریک کەوتنەوەو بێ بایخی داناوە.

ڕۆحانی هەروەها متمانەی گەلی ئێرانی بە نێزام ودەوڵەت وهیوای ئەوان بە داهاتووی بە گەورەترین سەرمایە بۆ ڕاوەستاوی لە بەرانبەر بدخواهیەکانی ناوبردو پیداگری کرد: قسەکانی ئەمدواییەی ترامپ بە ئاگاداری وڕاوەستاوی گەلی ئێران  پوچەڵ بووەوە.

سەرپەیڤ