تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 15:58 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئەگە لایەنی بەرامبەر بەرجام بدڕێنێ ، ئێران ورد وردی دەکات

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : تا لایەنی بەرامبەر ، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش نەدڕێنێ ، ئێران نایدڕێنێ ، بەڵام ئەگەر بەرجام بدڕێنن ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ورد وردی دەکات .

 بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نویسنگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری سەدان کەس لە بلیمەتانی گەنج و بەهرە زانستیەکان فەرمووی : ئوروپیەکان بە تێگەیشتن لەوەی کە بەرجام لە بەرژەوەندیی ئەوان و ئەمریکیەکان دایە  دژایەتیان کرد لە گەڵ قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی بەرجام کە ئەم هەڵوێستە ، باشە بەڵام بەس نیە .

حەزرەتی ئایەوڵڵا خامنەیی جەختی کردەوە : ئوروپیەکان دەبێ لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئەمریکادا  لەوان پێشێل کردنی بەرجام، وەک ئەو بایکۆتانەی بڕیارە لە کۆنگرە بێنە دەر ڕاوەستن و خۆببوێرن لە هاودەنگی لە گەڵ ئەمریکیەکان لە پرسی وەک توانایی بەرگریی ئێران و ئامادەبوونی ئێران لە ناوچەکەدا چونکە ئێران بە هیچ جۆر هاودەنگیی ئوروپیەکان لەگەڵ زۆرداریەکانی ئەمریکا قەبوڵ ناکات .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسللامیی ، سیستمی ئەمریکای وەک کاڕگێڕی تۆڕی زایۆنیزمی نیودەوڵەتی ، دوژمنی گەلانی سەربەخۆ و هۆکاری زۆرێک لە شەڕەکان لە ناوچەکە و جیهاندا ناوبرد و بە بیرخستنەوەی قسەکانی دۆناڵد تڕەمپ لەمەڕ بەدی هاتنی داعش بەدەستی ئەو وڵاتە فەرمووی : ئاساییە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئێستا لە دژی سپای پاسدارانی وئینقلابی ئیسلامیی کە  پێشی بە  ئامانجی مەترسیداری ئەمریکا و داعش  لە ناوچەدا گرتووە ، نەڕەنەڕ بکەن و قسە بکەن .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، بە سەرچەشن بوونی ئێران لە بیر و زەینی گەلانی بە مایەی توڕەیی و ناهومێدیی زیاتری زاڵیەتی خوازان ناوبرد و فەرمووی : گەلی ئێران لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا بە جیهانی سەلماندووە کە دەکرێ لە گەورەهێزەکان نەترسی ، لە بەرامبەریاندا ڕاوەستی و سەرباری بایکۆت و گوشارەکان ، بە گەشە و پێشکەوتنیش بگەی .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی حەوت راسپێریی گرنگی بە خەڵک و بەرپرسان و چالاکانی سیاسی و رۆژنامەوانی کرد لە بارەی پرسەکانی ئەم واییانەی سەبارەت بە بەرجام کە شکستی ئەمریکا لە بەرامبەر گەلی شۆڕشگێڕی ئێران ، دووری کردن لە غەفڵەت لە هەمبەر پیلان و دهۆی ئەمریکا ، بەهێزکردنی فەکتەرەکانی توانایی ئێران ، لانەکردنەوە لە چەواشەکاریەکانی دوژمن ، بەرزکردنەوەی ئاستی توانایی بەرگریی ، لێکدانەوەی بابەتی هەڵسوکەوتی ئوروپیەکان و بە جدی گرتنی ئابووری خۆڕاگریی و بنەماکانی دەگرتەوە .

سەرپەیڤ