تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 17:47 Asia/Tehran
  • سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران جەختی کردەوە : ئێران لە رزگارکرانی کەرکوک دەستی نەبووە .

سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نێزامی ئێران جەختی کردەوە : ئێران لە رزگارکرانی کەرکوکدا دەستی نەبووە .

موحسین رەزایی رۆژی چوارشەممە لە نێو پەیامنێراندا وتی : تەنیا هێزەکانی جەماوەری  و ئەرتەشی عێراق لە رزگارکردنی کەرکوکدا دەستیان هەبووە و چوونی هێزێک لە دەرەوەی عێراقەوە بۆ کەرکوووک دووە لە ڕاستی .

نابراو هەروەها لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ئە دواییانەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە پەیامنێرانی گوت : هەنگاوی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وای کرد باکووری عێراق بۆ دە ساڵی پێشتر بگەڕێتەوە .

سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران ، لە بارەی بەرجامیش گوتی : ئەگەر بچوک ترین کێشەیەک لە بەرجامدا ئەنجام بێ ، ئێران هەڵسوکەوتی گونجاوی دەبێ چونکە درێژەی بەرجامی بێ روح بێ کەڵک دەبێ .

ناوبراو گوتیشی : بەرجام تەنیا کاتێ بۆ ئێران بایەخی دەبێ کە کەڵکێکی هەبێ ، بەڵام ئەگەر تەنیا ئێران لە چالاکیی ناڤۆکی یاساغ بکات ، ئیتر ئەوە خۆی هەڵوەشاوە .

سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران ، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران لە بارەی بەرجامەوە لە گەڵ ئەمریکا و ئوروپا دانوستان ناکات جەختی کرەوە : ئەمریکا دەیهەوێ رواڵەتی بەرجام  بپارێزێ و هۆکاری زەخت و گوشاری ئەمریکا ڕێگرتن لە هاریکاریی وڵاتانی ئوروپی لە گەڵ ئێران دایە .

 

سەرپەیڤ