تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 20:37 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی : ئێران نەیاری جیا بوونەوەی هەر بەشێک لە خاکی عێراقە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پارێزرانی سەروەریی عێراق وتی:ئێران نەیاری جیا بوونەوەی هەر بەشێک لە خاکی عێراقە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ئەمیری سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی  (توێژینەوە لەمەڕ داهاتووی ڕەوتی پێ گەییشتن و بەرەڤانی و ئاسایشت) لە تاران دا بە دەربڕینی ئەمەی ئەمریکا بە نیازی ئاژاوەنانەوەیە لە ناوچەکەدا، وتیشی: ئەم پیلانە لە ئاراستەی ئاسایشتی ڕژێمی زایونی دایە و بڕێک کەسی پاوانخوازی ناوچەکەش لەگەڵ ئەمریکییەکان لەم بوارەدا هاوکاری دەکەن، بەڵام دیارە بە وریایی بە تایبەت وریایی و لە سەر هەست بوونی جەماوەری باکووری عێراق ئەم پیلانە پوچەڵ دەبێتەوە.

سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا تاقمی تیرۆریستی داعشیشی بۆ پاراستنی ڕژێمی زایونی پێک هێنا، وتیشی: ئیستیکباری جیهانی و بەتایبەت ئیسرائیل بەنیازی ڕەگ داکوتان لە سنوورەکانی ئێرانە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت.

 وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی دوژمنکارانەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشەوە وتیشی: ترەمپ سێرەی بۆ فەکتەرەکانی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووەو بایکۆت کردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بەرنامەی موشەکیانەی ئێرانیش هەر بەم واتایەیە.

جێگای ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا 13ی ئۆکتۆبەر وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەی پڕوپوچی دژی گەلی ئێران، بانگەشەی پشتگیریی تاران لە تیرۆریزمی کرد و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی  کە ڕۆڵێکی کاراو بنەمایی لە خەباتی دژی ئەو تیرۆریستانەی سەقامگرتووی عێراق و سووریا هەیە کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، خستە پێڕستی بایکۆتە تازەکانیەوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ خەباتی دژی تاقمە تەکفیری_ تیرۆریستییەکان لە عێراق و سووریا بە پێی داخوازیی فەرمیانەی ئەم وڵاتانە یارمەتیی موستەشارییان پێ دەگەیەنێ و دیارە ئەمەش کردەوەیەکە کە قەت ترەمپ حەزی پێ ناکات.