تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 20:55 Asia/Tehran
  • واژۆ کرانی تەبایی نامەی هاوکاریی وەزارەتی تەندروستیی ئێران و عێراق

وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق تەبایی نامەی هاوکاریی هاوبەشیان بە تەوەرەی تەندروستیی زیارەتکارانی ئەربەعینەوە واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم تەبایی نامەیە لە شانزە بڕگەدا لە لایەن قاسم جانبابایی یاریدەری وەزیری تەندروستی ، دەرمان و فێرکارییە پزشکییەکانی ئێران و موحەممەد هوەیل یاریدەری وەزیری تەندروستیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە سنووری میهرانی ڕۆژئاوای ئێران واژۆ کرا.

عەلی دل پیشە سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام دوای ئەم دانیشتنە ڕایگەیاند:هۆگریی هاوبەشی ئێران و عێراق و بوارە جۆربەجۆرەکانی تەندروستیی زیارەتکاران لەوانە گەیاندنی خزمەتگوزاریی پاکپارێزیی تاکەکەسی، تەندروستیی ژینگەو خۆراکی سەر ڕێگای ڕێپێوانەکەو ناوچەکانی سەرسنوور، بەڕێوەبەرایەتی کردنی ڕووداوو چالاکییە پزیشکییەکان و خەباتی دژی نەخۆشییە پەتاو ناپەتاکانیش لەو دانیشتنەدا تاوتوێ کراوە.

لە ئەربەعینی ساڵی ڕابردووی 2016 پتر لە دوو ملوێن و چوارسەد هەزار زیارەتکاری پیرۆزگەکان لە ڕێگای سنووری نێونەتەوەیی میهرانەوە بۆ بەشداری کردن لە ڕێپێوانی گەورەی ئەربەعینی حسەینی بەرەو کەربەلا وەڕێ کەوتن.

سنووری نێو نەتەوەیی میهران لە ڕۆژئاوای ئێران بە 380 کیلومەتر مەوداوە هەتا پارێزگای کەربەلا لە باشووری عێراق وەک نزیکترین و گرینگترین سنووری زەوینیی زیارەتکارانی ئەربەعینی خسەینی(ع) دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ