تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 10:07 Asia/Tehran
  • یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆمار گەیشتە تورکیا

یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیاو هەروەها بەشداربوون لە دانیشتنی گرووپی دی هەشت، دوێشەو(چوارشەممە) گەیشتە ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئیسحاق جەهانگیری لە سەرەتای گەیشتنە ئانکارا، لەلایەن نیهاد زیبکچی وەزیری ئابووریی تورکیاوە پێشوازی لێکرا.

جەهانگیری لەنێو پەیامنێراندا، ئێران و تورکیای بەدوو وڵاتی گرینگ و کارتێکەری ناوچە زانی و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وتورکیا دەتوانن بەهاوکاریی یەکتر، گرفتەکانی ناوچەکە چارەسەر بکەن.

گرووپی دی هەشت گرووپێکی ئابووریی پێکهاتوو لە؛ هەشت وڵاتی ئیسلامیی ڕوو لەگەشە بریتی لە، ئێران، تورکیا، پاکستان، بەنگلادش، ئەندۆنزیا، مالزیا، میسرو نیجریەیە کە بەئامانجی بەهێزکردن وپەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکانی وڵاتانی ئەندام لە ساڵی١٩٩٧وە کاری خۆی دەسپێکردووە.

 

سەرپەیڤ