دیداری سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان
سەرۆکی ڕێکخراوی رادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، عەبدولعەلی عەلی عەسکەری سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران و سەیید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی سووریا، ئێراق و لوبنان و سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی بەرەی موقاوەمە ڕاوێژیان کرد.
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران و سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بە دەوری میدیاکان لەبەرەی خۆڕاگریی، پێیان داگرت: ئامادەبوونی میدیاکانی بەرەی خۆڕاگریی لەتەنیشت هێزە مەیدانییەکان کاریگەریی بەرچاوی بووە لە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە.
عەبدولعەلی عەلی عەسکەری دووشەممەی ڕابردوو پاش سەفەر بۆ سووریا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و ژمارێک لە بەرپرسی میدیایی لوبنان گەیشتە بەیرووت.
سەرۆکی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران تائێستا لە بەیرووت لەگەڵ میشل عەون سەرۆک کۆمار و حەسەن فەزلوڵڵا سەرۆکی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی لوبنان دیدار و سەردانی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەناری لوبنانی کردووە.
لەڕەوتی سەردانی عەلی عەسکەری لە کەناڵی ئەلمەنار، یادداشتی تەبایی هاوکاریی فەرهەنگی و میدیایی لەنێوان ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان واژۆ کرا.