تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 12:57 Asia/Tehran
  • ئەمیر سەیاری: هاتنی هێزی بیانی هۆکاری ئاڵۆز و ناپاوەجێ بوونی ناوچەکەیە

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێبوونی کۆبوونەوەی "دەسەڵاتی دەریایی ناوچەیی" لە شاری ڤەنیزی ئیتالیا پێی داگرت هاتنی هێزی دەریایی بیانی، هۆکاری ناپاوەجێیی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەمیر دەریادار "حەبیبوڵڵا سەیاری" وتیشی؛ هاتنی هێزی دەریایی بیانی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە داسەپاندنی تەگبیری ئەمنیی نالەبارو نابەجێ دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ناپاوەجێیی لە ناوچە دەریاییە ستراتژیکەکانی دیکەی جیهان.

سەیاری بە ئاماژە بەوەی کە هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام جگە لە دامەزراندنی پاوەجێیی و ئەهوەنی لە ناوچەی کەنداوی فارس، گەرووی ستراتژیکی هورموز و دەریای عومان، دژ بە چەتەی دەریاییش شەڕ دەکات، ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەم مەسەلە بە پێچەوانەی ئەو شتەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی دەکات، ئەوە دەسەلمێنێ کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری پاوەجێکەری ئاسایشی گشتیی جیهانییە.

ئەمیر دەریادار "حەبیبوڵڵا سەیاری" سەرهەڵدانی هەندێ لایەنی نایاسایی و ناپاوەجێکەرو ئاڵۆزی سازکەر لە ناوچەکە وەک ڕژێمی زایۆنی لەو هۆکارە سەرەکییانەن کە بوونەتە هۆی ئاڵۆز و ناهێور بوونی ناوچەکە.

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروی شاندێکەوە بۆ بەشداری لە یازدهەمین کۆبوونەوەی دەسەڵاتی دەریایی ناوچەیی سەردانی ڤەنیزی ئیتالیای کردووە.

یازدەهەمین کۆبوونەوەی دەریایی ناوچەیی لە ١٧ تا ٢٠ی ئۆکتۆبەر لە شاری ڤەنیزی ئیتالیا بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ