تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 12:59 Asia/Tehran
  • ئێران لە سەروبەندی مۆر کردنی گرێبەست لەگەڵ ١٥ کۆمپانیای نەوتیی جیهان

جێگری وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران ئێستاکە خەریکی دانوستان لەگەڵ ١٥ کۆمپانیای نەوتیی ئەورووپایی، ڕووسی و ئاسیاییە بۆ واژۆ و مۆر کردنی گرێبەستی دۆزینەوە،گەشەپێدان و بەرهەم هێنانی نەوت و گاز.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئەمیر حسێن زەمانیان" شەوی پێنجشەممە لە پەراوێزی بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەی "نەوت و پارە" لە لەندەن و لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی "سی ئن بی سی"ی ئەمریکا، وتی: سیاسەتی ئێران یەکجاری کردنی لانیکەم ١٠ گرێبەست هەتا ناوەڕاستی مانگی مارچی ٢٠١٨ لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانە.

جێگری وەزیری نەوتی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران تا ئێستا لە ٢٨ گەڵاڵەی جۆربەجۆردا لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک "تۆتال" Totalی فەرانسا، "ئێنی" Eniی ئیتالیا، کۆمپانیای هۆڵندیی و بەریتانیایی "ڕۆیال داچ شێل" Royal Dutch Shell ، ڕووسنەفت و لوکئۆیل" Lukoil ی ڕووسیا"، "سینۆپێک" Sinopec  و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین بە مەبەستی سەرمایەنانەوەی بیانی ، تەبایی نامەی واژۆ و مۆر کردووە.

"کۆنفرانسی نەوت و پارە" یەکێک لە گرینگترین  کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتانی بەرهەم هێنەر، بەکارهێنەرو کۆمپانیا زەبەلاحە نەوتییەکانی جیهانە.

سەرپەیڤ