تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 13:30 Asia/Tehran
  • روحانی : ئایەتوڵڵا مستەفا خومەینی کەسایەتیەکی گەورەی حەوزەیی و زانستی و شۆڕشگێڕ بوو

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ، مەرحوم حاجی سەید مستەفا خومەینیی بە کەسایەتیەکی گەورەی حەوزەیی ، زانستی ، شۆڕشگێڕ ، راوێژکاری ئەمینی ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای هەموو شۆڕشگێڕان لە بە ئەنجام گەیاندنی بزاڤی ئیسلامی ناوبرد .

حەسەن روحانی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە رێوڕەسمی ساڵهاتی شەهید بوونی ئایەتوڵڵا سەید مستەفا خومەینی ، بە ئاماژە بەوەی کە کەسایەیتی بەڕێزیان دەتوانین لە رەهەندی جیاجیاوە تاووتوێ بکەین گوتی : هەواڵی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید مستەفا خومەینی لە 23 ی ئوکتوبری 1977 ، کومەڵگەی ئێرانی هەژاند و بووە هوی دەرکەوتنی ئیرادەی جەماوەر .

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ئیستکبار ئێستاش هەیە و پیلانی دوژمن بەردەوامە وتی : ئەمڕۆ ئێران و ئیسلام لە جێگە و پلەیەکی بەرزدایە و توانایی سەربازیی ئێران دەبێ لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا پێشپێگرانە بێت تا لە کاتی پێویستدا بەرگری لە ئێران بکات .

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە داسەپاندنی بایکۆتی ستەمکارانەی دوژمن لە دژی گەلی ئێرانیش و گوتی : بایکۆت ، ستەم کردن لە گەلی ئێران ، کارێکی هەڵە و نەزانانە بووە ، بەڵام هەموو گەلی ئێران بە راوەستان لە بەرامبەر کێشە و بایکۆتەکان خۆیان ڕاگرت .

روحانی  لە بارەی دانوستان لە گەڵ گەورە هێزەکان لە بواری ناڤۆکیش وتی : ئێران لە بواری ناڤۆکی دا بەو شتەی کە گرنگ و بنەڕەتیی بوو گەیشت وەک وەرگرتنەوەی مافی خۆی ، ناڕەوابوونی تومەتی دوژمنان و هەڵوەشانی بایکۆتەکان و دوژمنان لەم بابەتەوە ناڕاحەتن .

سەرپەیڤ