تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 15:42 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی حەڤدەهەمین دانیشتنی کۆنسولیی ئێران و تورکیا لە ئانکاڕا

حەڤدەهەمین دانیشتنی هاوبەشی کۆنسولیی ئێران و تورکیا بەئامادەبوونی عەلی چگینی بەرپرسی گشتیی کۆنسولیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئانکاڕا بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا؛ لەو دانیشتنەد،ا پرس و بابەتی وەک، ئاسانکاریی بۆ کاروبارە کۆنسولی و پۆلیسییەکانی نێوان ئێران و تورکیا، ڕەخساندنی ئاسانکاریی پێویست بۆ شارومەندانی ئێرانی لەتورکیاو لابردنی کەندو کۆسپە مافەوانییە کۆنسولییەکان، خرایەبەرباس و لێکدانەوە.

عەلی چگینی لەسەرووی شاندێک پێکهاتوو لە؛ بەڕێوەبەرانی کۆنسولی و بەرپرسانی پۆلیسی کۆچبەری، سەرۆکایەتی ئیدارەی لێکۆڵینەوەی هاوپێوەند بە تاوان و بەرپرسی شارومەندانی بیانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیاو ئامادەبوون لە حەڤدەهەمین دانیشتنی هاوبەشی کۆنسولیی ئێران و تورکیا سەردانی ئانکاڕای کردووە.

بەرپرسی گشتیی کۆنسولیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەر لەبەڕێوەچونی دانیشتنی هاوبەشی کۆنسولیی لەگەڵ تورکیا، لەدیدار لەگەڵ محەممەد ئیبراهیم تاهریان فەرد، باڵوێزی ئێران لە تورکیا، ئامانج و پرسە گرینگەکانیان لەو دانیشتنەی شیکردەوە.

سەرپەیڤ