تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 15:50 Asia/Tehran
  • یەکڕیزیی ئەرتەشی ئێران وسپای پاسداران، له مپه رێک لەهەمبەر پیلانی دوژمنان

فەرماندەری هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: یەکێتیی نێوان ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەجۆرێکە کە دوژمن، بیر لە ناکۆکی نانەوە ناکات.

سەرتیپ کیومەرس حەیدەری فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆبوونەوەی هاودڵی ویەکڕیزیی ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی(جڤینی وەحدەت) لەتاران، وتی: یەکێتیی نێوان ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بڕوای قەلبیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.

فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لەبارەی ئامانج لە بەڕێوەچوونی جڤینی هاودڵی و یەکڕیزیی ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: ئەو جڤینە لە وەڵامدانەوە بە قسەی پڕووپووچ و هەڵیت وپەڵیتەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێوە چووە.

بەپێی ستراتژیای هێرشبەرانەی نوێی واشنگتۆن لەدژ تاران، حکومەتی ئەمریکا هاوکاری کۆنگرەی ئەو وڵاتە دەکا بۆ زیادکردنی زەخت وگوشار لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وێنە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

دۆناڵد ترەمپیش لەدژ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هەڵوێستی نەرێنی گرتووە.

فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئامانج لە بەڕێوە چوونی جڤینی وەحدەتی ئەرتەش و سپای پاسداران، پێشاندانی هاودەڵیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئیستکباری جیهانییە، پێی داگرت: ئەگەر دوژمن بیەوێ بێ ڕێزی بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بکات، سەرەتا دەبێ ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر خۆیدا ببینێ.

سەرپەیڤ