زەریف : لەمپەرێک لەسەر ڕێگای پەرەی پێوەندی ئێران وئافریقای باشوورلەئارادانیە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لەمپەرێک لەسەر ڕێگای پەرەی پێوەندی تاران وپرتوریا لەئارادانیە ، لەسەر پێویستی پەرەی هاوکاریەکانی ئێران وئافریقای باشوور پیداگری کرد.
محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە ناوکۆگەی تیجاری ئێران وئافریقای باشوور لە پرتوریا وتی: ئافریقای باشوور بۆ ئیران گرینگایەتی تایبەتی لە پێوەندیەکانی ئابووری هەیە وتاران هۆگرە بە پەرەی پێوەندیەکان لەگەڵ پرتوریا . زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران ئەمنیەتی سەرمایە نانەوەی باشی هەیە ، ئامادەیی تارانی بۆ هاوکاری لەگەڵ پرتوریا بە تایبەت لە بوارەکانی نەوت ، ڕێگا وبان ، کشت وکاڵ ، تەکنۆڵۆژیاو بانکی ڕاگەیاند . سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران هەروەها لە سەفەری حەسەن ڕٶحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئافریقای باشووری لە چەند مانگی داهاتوو هەواڵی دا. " لیندیوی زولو" وەزیری پێشەسازی بچوکی ئافریقای باشووریش لە جڤێنی کۆگەی تیجاری ئێران وئافریقای باشوور ، خوازیاری بەهێزکردنی هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکان بوو. وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ ئافریقای باشوور سەفەری کردووە، لەگەڵ مایت ئانکوانا ماشابانە " وەزیری پێوەندی وهاوکاریەکانی نێودەوڵەتی ئافریقای باشووریش دیدارووتووێژی کرد. دوولایەن لەم دیدارە، لەسەر پەرەی هاوکاریەکانی ئێران وئافریقای باشوور لە بەشە جۆربەجۆرەکان پیداگریان کرد.