تشرینی دووه‌م 01, 2017 16:08 Asia/Tehran
  • روحانی : ئیرادەی تاران و باکۆ بەهێز کردن و قوڵکردنەوەی هەمەلایەنەی پێوەندیەکانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پێوەندی تاران - باکۆ ی روو لە گەشە زانی و گوتی : ئیرادەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بەهێزکردن و قوڵکردنەوەی پێوەندی و هاریکاریەکانە .

حەسەن رۆحانی رۆژی چوارشەممە لە دیداری ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان لە تاران ، دیدا و وتووێژە بەردەوامەکانی شاندە باڵاکانی دوووڵاتی لە چوارچێوەی گەشە وپێشکەوتنی پێوەند ی و هاریکاریەکانی تاران و باکۆی بە گرنگ زانی و گوتی : دەبێ هەوڵ بدرێ تا لە پێناو نەهێشتنی پێداویستیەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان پتانسێل و تواناییەکانی دوو وڵات زیاتر لە جاران کەڵکی لێوەربگیردرێ .

روحانی ، رۆنانی ئاسنەڕێی رەشت ئێران - ئاستارای کۆماری ئازەربایجانی وەک گەڵاڵەی هاوبەشی دوو وڵات وەک هەنگاوێکی گرنگ لە رێگەی گەشەپێدانی پێوەندیی ترانزیتیی لە کریدۆری باکور - باشوور ناو برد و گوتی : لەم هێڵی ترانزیتیە دەکرێ بۆ گواستنەوە و گەیاندنی کاڵا لە ناوچەی دەریای عومان و کەنداوی فارس بۆ ناوچەی قەفقاز و ئوروپای رۆژهەڵات کەڵک وەرگیردرێ .

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران هەروەها جەختی کردەوە لەسەر کەڵک وەرگرتن لە دراوی نیشتمانیی ، هاسانکاری لە نرخنامەکانی گومرکی و گەشەی پێوەندی بانکی ، پەرەی هاریکاری لە  کەرتی تیجاری و ئابووری ، هاسانکاریی لە نرخنامەی گومرکی و گەشەی پێوەندیی بانکی و سەرمایەنانەوە لە بەشە جیاجیاکاندا .

روحانی بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئازەربایجان دەبێ راوێژکاریەکانی خۆی لە بواری جیاجیای سیاسی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی پەرە پێ بدات گوتی : ئەمڕۆ موسوڵمانان لە میانمار و سوریا و یەمەن تووشی کێشە و گرفت گەلێکن کە ئەبێ بە هەوڵی سیاسی سەقام بۆ ئەو وڵاتانە بگەڕێتەوە .

ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی کۆکاری ئازەربایجانیش کە بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرانی وڵاتانی ئێران و روسیا و کوماری ئازەربایجان سەردانی تارانی کردووە ، لەم دیدارەدا گوتی : گەشەی پێوەندیی سێ قۆڵیی لە بەرژەوەندیی گەشە و سەقام و پەرەی هاریکاریی سێ وڵات لە بواری گواستنەوە و گەیاندن و  کریدۆری باکوور - باشوور ە  و بێ گومان ئەنجام و داهاتووی باشی دەبێ .

سەرۆک کوماری ئازەربایجان ، رەوتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم لە ناوچەکەی بە بە ئەرێنی زانی و گوتی : ئێران دەورێکی گرنگی هەیە لە دامەزرانی سەقام و ئاسایش لە ناوچەکەدا و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم .

سەرپەیڤ