تشرینی دووه‌م 01, 2017 21:23 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: تەعامولی تاران، مۆسکۆ و باکو لە چوارچێوەی گەشەی هاوکارییە ناوچەییەکان دایە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی تەعامولی بەربڵاو لەگەڵ جیهان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێی وەک سیاسەتی ستراتژیی ئێران ڕاگەیاند و پێی داگرت: تەعامولی سێ قۆڵیی ئێران و ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان لە چوارچێوەی گەشەو هاوکاریی ناوچەیی دایە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران و ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان لە تاران کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاو ئیلهام عەلی ئۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بەشداری بوون، بە دەربڕینی ئەمەی کە وەها تەگبیرێک دەبێ بە ڕوانگەی بەردنەوە _ بردنەوە ڕەچاو بکرێت وتیشی: تاران لە هەرچەشنە بیرۆکە و تەگبیرێک کە بەهێز بوونی پەیوەندی لەگەڵ مۆسکۆو باکوی لێ بکەوێتەوە، پێشوازیی دەکات.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: لە ڕوانگەی تارانەوە، تەعامۆلی سێ قۆڵیی ئێران و ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان نەک هەر دەتوانێ گەشەو بەهێز بوونی بارستاییەکانی ئێستای نێوان هەر سێ وڵاتەکەی لە بوارەکانی سیاسی، ئاسایشتی، ڕۆشنبیری و ئابووریی لێ بکەوێتەوە، بەڵکو دەتوانێ بە پێکهێنانی هاوپشتی ، دەرفەتگەلێکی تازەش بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ گرفتەکانی ئێستای ناوچەکە بڕەخسێنێ.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی باشی تاران و مۆسکۆوباکو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پێی داگرت: دەریای خەزەر بەستێنی بەرەوپێش بردنی هاوکارییە سێ قۆڵییەکانی نێوان هەر سێ وڵاتەکەو شوێنی یەک بەهێز کردن و ڕەچاو کرانی بەرژەوەندی و هاوپشتیی گەلانی ئێران و ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجانیشە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی تیشکی خستە سەر ئەمەی کە ئاڵۆز بوون و واوەسنووری بوونی هەڕەشەو مەترسییەکان، وا هەڵدەگرێ کە دەوڵەتەکان بۆ بەرپەرچ دانەوەیان هاوکاریی پێویستیان پێکەوە هەبێت و وتیشی: بە هاریکاری، تەعاول و تێگەییشتن لە بەرژەوەندییەکانی یەکتر، دەشێ بە سەر زۆرێک لە هەڕەشەو گرفتەکانی وەک تیرۆریزم و توندئاژۆیی، دەستوەردانی تێکدەرانەی هێزە واوەناوچەییەکان لە کاروباری وڵاتان و کەڵکاژۆیی سیاسیانە لە ئامێری بایکۆت لە ئاراستەی بەرەوپێش بردنی ئامانجە ناڕەوا سیاسییەکان زاڵ بین.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها لە سەر چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریاو پاراستنی سەروەریی و یەکگرتوویی عێراق پێی داگرت.

سەرپەیڤ