تشرینی دووه‌م 02, 2017 16:55 Asia/Tehran
  • کۆمەڵگەی ئاگادارتر؛  پەرەی زۆرتر (ڕاونینێک بە  بیست و سێیەمین پێشانگای بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکانی ئێران)

پێشانگای بلاڤۆک و ڕۆژنامەکان، گۆڕەپانیکە بۆ تاوتۆیکردنیی میدیاکان و هێزمەندیی پێوەندیی ئەوان لەگەڵ یەکتر، خەڵک وبەرپرسان. ئەمساڵ لە بیست و سێیەمین خولی بەرپایی پێشانگای بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکانی ئێران، نوێنەرانی ٩٤٠ میدیا لە تەشکی ٦٠٠ یانە بەشداریی دەکەن.

 ئەمڕۆکە کۆمەڵگەیەک بە پێشکەوتوو دادەنرێت کە بتوانێ لە تەنیشت شاندەرە گرنگە ئابوورییەکان وەک داهاتی سەرانە، دابەشکرانی ناپۆختەی نیشتمانی و ئاستی مردن ونەمان، جەخت بکاتەوە لە سەر پێوانەکانیی  فێرکاری و زانیارییەکان و لە ڕاستی دا ماکی زانایی کۆمەڵگەی خۆی.

بیست و سێیەمین پێشانگای بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکانی ئێران

 لە ئێران ، هەرساڵە  پێشانگای بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکان، هەواڵدەری و میدیاکان بەڕێوە دەچێت. پێشانگایەیک کە نیشاندەری شانۆیەکە لە هەموو میدیاکانیی نووسراوەی وڵات. پێشانگای بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکان لە وێستگەی بیست و سێیەم لە ڕۆژی هەینییەوە بە دروشمی " کۆمەڵگەی ئاگادارتر؛ پەرەی زیاتر و دروشمی کەمتر" دەستیبەکار کردووە، دروشمێک کەبەباشی نیشاندەری قووڵایی ڕوانگەی میدیاکان و سەرنجدان بە کردەوەی ئەوانە لەحەنای دونیای دەوروو بەرییان دا.

 

 لەم خولە دا ١٠ گرووپی سەرەکی و ٥ گرووپی پەراوێز لە شۆێنیک بە بەرینایی زیاتر لە ١٣ هەزار مەتری چوار گۆشە بریتی لە ١٠٠ مانگ نامە،٥٤ حەوتە نامە، ٣٠ دوو مانگنامە، ٥٢ وەرزنامە، زیاتر لە ١١٥ میدیای وەک هەواڵدەری و پێگەی دەنگ وباسی نووسراوە، ٧٠ میدیای خۆجێی و ناوچەیی و ستانی، و زیاتر لە ٦٠ ڕۆژنامە و دامەزراوەی ڕۆژنامەوانیی لە ٢٣ هەمین پێشانگای بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکان دا بەشداریان هەیە .

 

هەروەها زیاتر لە ٨٠ میدیا لە گرووپی سیاسی و ئابووری، ٨٠ میدیای فەرهەنگی و هۆنەری، زیاتر لە ٨٠ یانە لە گرووپی پسپۆری ، ٣٠ یانە لە گرووپی بنەماڵە و ٢٠ یانە لە گرووپی دین و ئەندێشە لەو ڕوداوە گەورەی میدیاییە دا ئامادەن.

 

لەپێشانگای ئەمساڵ جگە لە بەشداریی میوانانی نێوخۆیی و میدیا کارانی وڵات ، ڕۆژنامەوانانێک لە چوار کێشوەری جیهان بەشداریی پێشانگای بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکانن. ڕۆژنامەوانانێک لە وڵاتانی کۆماری ئازەر بایجان ، ئالبانیا، ئەفغانستان، ڕوسیا، عێراق، مالێزیا، نیوزیلەند، بەریتانیا، ئەمریکا، کۆماری گەلی چین، قەتەرو لوبنان لەو پێشانگایە دا بەشدارییان کردووە .

بیست و سێیەمین پێشانگای بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکان، گەورەترین کۆبوونەوەی میدیاکاران لە ئێران تا ١٢ خەزەڵوەر(٣نۆڤەمبەر) لە شۆێنی نۆێژگەی ئیمام خۆمەینی (رە) لە تاران بەرپا دەکرێت.

 

سەرپەیڤ