تشرینی دووه‌م 06, 2017 16:59 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: ئیرادەی ئێران لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لێبڕاوانەتر بووە

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: شەهادەتی سنوورپارێزانی ئێرانی لەناوچەی چالدۆران لەباکووری ڕۆژاوای ئێران، بەدەست شەڕخوازانی چەکدار و تیرۆریستانی تاوانکار، ئیرادەی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم شێلگیرتر دەکا.

هەشت سنوورپارێزی ئێرانی سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی(سێی نۆڤمبەر) لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستان لە شاری چالدۆران لەباکووری ڕۆژاوای ئێران شەهید کران.

لەو تێکهەڵچوونەدا کە لەخاڵی سیفری سنووری ڕووی دا، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران وبریندار بوون.

ئیسحاق جەهانگیری ئەمڕۆ دووشەممە لەپەیامێکدا، شەهادەتی سنوورپارێزانی ئازا لە ناوچەی چالدۆران بەدەست شەڕخوازانی چەکدار و تیرۆریستانی تاوانکاری ، لە گەل و هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرەخۆشی کردو پلەبەرزیی بۆ شەهیدان و سەبر و پشوودرێژی بۆ بەجێماوان و کەس و کاری شەهیدان، لەخودا داوا کرد.

سەرپەیڤ