تشرینی دووه‌م 09, 2017 10:43 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی چەواشەکارییەکانی عەرەبستان دژ بە ئێران

نوێنەرایەتیی عەرەبستانی سەعوودی لە نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی پێنجشەممە لە نامایەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیەوە، بانگەشەی کرد پەلاماری مووشەکیی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی "مەلک خالد" ی ڕیاز بە مووشەکی سازکراوی ئێران ئەنجام دراوە.

"محەممەد بن سەلمان" شامیری عەرەبستانی سەعوودیش ڕۆژی سێشەممە بانگەشەی کرد کە ئێران دەستی هەیە لە دابین کردنی مووشەک بۆ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە لە وەڵام دانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی سەعوودی لە یەمەن ، مووشەکێکی سازکراو لە خودی ئەم وڵاتەیان بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "ملک خالد" لە ڕیاز تەقاند.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێشەممە بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەورووپا، لێبڕاوانە هەموو ئەو بانگەشە و تۆمەتە بێ بنەمایانەی کاربەدەستانی سەعوودی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئیدانە کرد و ئەو بانگەشانەی بە قسە و تۆمەتی تێکدەر،  دنەدەر و دژ بە بڕگەی ٤ی مادەی ٢ی جاڕنامەی نەتەوە یەک گرتووەکان زانی کە جەخت لە سەر قەدەغە بوونی هەڕەشە و گوڕەشە دەکات.

سەرپەیڤ