تشرینی دووه‌م 09, 2017 10:45 Asia/Tehran
  • پێشوازی لە هەڵوێستەکانی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لەسەر کەشمیر لەلایەن وتەبێژی سپای پاکستانەوە

وتە بێژی ئەرتەشی پاکستان لە هەڵوێستەکانی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە بارەی کەشمیر پێشوازی کرد.

 بە وگێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، ژەنەراڵ ئاسف غەفور وتە بێژی ئەرتەشی پاکستان کە هاوڕێ ژەنەرال " قەمەر جاوید باجوا" فەرماندەری هێزی زەمینی ئەرتەشی ئەم وڵاتە سەردانی تارانی کردووە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێران ڕایگەیاند: هەڵوێستەکانی  حەزرەتی ئەیەتۆڵڵاخامنەیی ڕێبەری مەزنی  شۆرشی ئیسلامی لە بارەی کەشمیر بە جێ ستایش زانیوە .

ئاسف غەفور وتیشی، کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ بزانێ تاکاتێک کە مەسەلەی کشمیر لە ژێر کۆنتڕۆلی هیندستان بە تەواوەتی چارە سەر نەکرێتەوە، ناوچە ڕەنگی پاوەجێی و هیوری بە خۆیەوە نابینێت . ڕێبەری مەزنی  شۆرشی ئیسلامی بە جاران لە موسولمانەکانی ناوچەی کەشمیری ژێر کۆنتڕۆڵی هیندستان لاگری کردووە . ڕەوشی کەشمیری ژێر کۆنتڕۆڵی هیندستان لە هەشتەمی ژوئییەی ڕابردوو ئالۆزکاو بۆتەوە و لەم ماوەیە دا بە هۆی پەلامارەکانی هێزە ئاسایشییەکانی هیندستان بۆ سەر ناڕازییانی کەشمیری نزیک سێێ سەد کەس کوژراون و هەزاران کەس بریندار و یان قۆڵبەست کراون . بەشێک لە کەشمیر لە خاکی هیندستان وبەشێکی دیکەی لە خاکی پاکستان دایە .

سەرپەیڤ