تشرینی دووه‌م 12, 2017 16:50 Asia/Tehran
  • قاسمی : سەردەمی چەواشەکاری و تۆمەتبار کردنی ئێران بەسەر چووە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بانگەشەو هەڵوێستە دزێوو بێ بنەماکانی کاربەدەستانی بەحرەینی لە بارەی دەستوەردانی ئێران لە ڕووداوی تەقینەوەی هێڵی بۆریی نەوتی ئەو وڵاتەی ئیدانە کرد.

«شێیخ خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفه» وەزیری کاروباری دەرەوەی بەحرەین ڕۆژی ڕابردوو بانگەشەی کرد: ڕووداوەکەی تەقینەوەی هێڵی بۆریی نەوتی بەحرەین پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەبووە.

هێڵی بۆریی سەرەکیی گواستنەوەی نەوتی بەحرەین لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتەدا ڕۆژی هەینی تەقێندرایەوەو گڕی گرت.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: تەنیا شتێک کە کاربەدەستانی بەحرەینی دوای هەر ڕووداوێک لەو دوورگەیەدا هانای بۆ دەبەن تۆمەتبار کردنی ئێرانە، بەڵام با بزانن سەردەمی ئەم جۆرە قسەی پڕوپوچانە و کاتی وەها چەواشەکاری و بوختان و پڕوپاگەنەیەکی ساویلکانە بەسەر چووە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە، ئێران بەردەوام سەقام و ئاسایشتی تەواوی دراوسێکانی بە سەقام و ئاسایشتی خۆی دەزانێت و پێبەتدی ئەم بنەڕەتەیە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک جار پێی داگرتووە کە، وڵاتانی ناوچەکە دەبێ وێڕای وەلانانی هەڵوێستی پڕلە هەڵەو ناژیرانەو پڕخەرج و بەرج و بێ ئاکامی ساڵانی ڕابردوویان، پێملی ڕاستییەکانی ناوچەکە بن بەبێ جەهر کردن و دەمارگرژی نواندن.

سەرپەیڤ