تشرینی دووه‌م 14, 2017 11:25 Asia/Tehran
  • مۆگرینی : یەکێتی ئەوروپا بەرنامەیەکی بۆ بایکۆتکردنی ئێران نییە

بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەم یەکێەتییە ئیمکانی بایکۆتکردنیی نوێی دژی ئێران بە دوور دەزانێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ،" فێدریکا مۆگرینی" ڕۆژی دووشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە " بروکسل" لەبارەی ئەوەی کە ئایا یەکێتی ئەوروپا پەیڕەوی لە ئەمریکا داکات یان نا وتی: یەکیتی ئەوروپا بەرنامەیەکیی نییە بۆ بایکۆتکردنی ئێران.

بەهاتنە سەرکاری " دۆناڵد ترەمپ" لە ئەمریکا ، واسنگتۆن زیاتر لە ڕابردوو بە دوای زەبر وەشاندنە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.

 دەوڵەتی ترەمپ جگە لەوەی بە دوای چاکسازی و یان گەر بگونجێ هەڵوەشاندنەوەی بەرجامە، لە دەمانگی ڕابردوو، دەستی داوەتە پەسەند کردنیی حەوت برگەی بایکۆتکردن بە بیانووی پڕو پووچی وەک بەرنامەی مووشەکی ئێران و لە لیستە دانانی زیاتر لە حەفتاکەس و ناوەندی هاوپێوەند لەگەڵ سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە پێرستی بایکۆتکردنەکانی ئەمریکا دا .

 لە تازەترین هەنگاو ؛ " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٣ ئۆکتۆبری ڕابردوو بە بێ سەرنجدان بە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (تا ئەو کاتە) کە لەوان دا پێبەندی ئێران بە بەرجام جەختی لەسەر کراوە ، ڕایگەیاندووە پێبەند بوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش تەیید ناکات. یەکێتی ئەوروپا و زۆرێکی تر لە وڵاتانی جیهان دوای ڕادربڕینەکەی ترەمپ ڕایانگەیاندووە هەر وەک ڕابردوو بەتەواوەتی لەبەرجام پشتگری دەکەن .

 ترەمپ هەر وەها بە دووپات کردنەوەی تاوانپاڵدانە پڕو پووچەکان دژی گەلی ئێران، ئیدعای پشتگری تاران لە ترۆریسم دەکات و سپای پاسداران لە دەوری سەرەکیی لە خەباتی دژی ترۆریستان هەیە کە واشنگتۆن لە عێراق وسوریا لاگریان لێوە دەکات ، لە لیستەی بایکۆتە نوێیەکان داناوە .

 سپای پاسداران بۆ خەبات دژی تاقمە کانی تەکفیری-ترۆریستی لە عێراق وسوریا لە سەر داوای فەرمی ئەو وڵاتانە، یارمەتی مۆستەشاری ئاراستەیان دەکات، کردەوەیەک کە ترەمپ بەهیچ کلۆجێ پێ خۆش نییە .

سەرپەیڤ