تشرینی دووه‌م 14, 2017 19:26 Asia/Tehran
  • ژیان هەروا بەردەوامە / کۆرپەیێکی ساوا پاش بۆمەلەرزەکەی سەرپێڵ هاتە دونیا

بۆمەلەرزەکەی کرماشان لەوپەڕی خەم و پەژارە، پیشاندەری دووبارەی هاودڵی گەلی ئێرانە

ئەم کارەساتە تا ئێستا نزیک بە 500کوژراو و هەزاران برینداری لێ کەوتووەتەوە. کارەساتی دڵتەزێنی بۆمەلەرزەکەی ڕۆژئاوای ئێران بووە هۆی داخ و پەژارەی نەتەوەی ئێران و ئەمڕۆکە لە ئێراندا ڕۆژی ماتەمین و ئازیەتباری گشتی بوو.

ڕۆژێک پاش ئەم بۆمەلەرزە سامناکە کۆرپەیێکی ساوا بەناوی "ئاوا" هاتەسەر دونیا و هیوای لە دڵی خەڵکە لێقەوماوەکەی شارەکەیدا بوژاندەوە.

"ئاوا" هاتەسەر دونیا

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، ئەم ساوایە لە ناوچە بۆمەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان و بە یارمەتیی پزیشکانی هێزی زەوینی ئەرتەش لە نەخۆشخانەی گەڕۆکی تیپی 71 لە سەرپێڵ هاتەسەر دونیا.

ئاوا لە ناوچە بۆمەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان و بە یارمەتیی پزیشکانی هێزی زەوینی ئەرتەش لە سەرپێڵ هاتەسەر دونیا

دوابەدوای ڕوودانی ئەم بۆمەلەرزەیە، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی برووسکەیێکی دەرکرد. بەڕێزی لەم پەیامەداوێڕای دەربڕینی پەژارە و خەمی خۆی لە ناخی دڵەوە، بە هۆی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە ،سەرەخۆشی گوت بە گەلی ئێران و بە تایبەت خەڵکی بەڕێزی پارێزگای کرماشان و بنەماڵە لێقەوماوەکانی ئەو کارەساتە و داوای کرد لە هەموو ئەو کەسانەی وا بە چەشنێک ئەتوانن لە سووک کردنەوەی باری گرانی ئەو کارەساتە و قەرەبوو کردنەوەی زیان و خەسارەکانی دەور بگێڕن، بچنە هانای خەڵکی ئەو ناوچەوە

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی هەروەها فەرمووشی: ئەرتەش، سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و بەسیج، لەوپەڕی تەکوزی و بە خێرایی دەس بکەنە هەڵگرتنەوەی پاشماوەکانی ئەو کارەساتە و گواستنەوەی برینداران و هەروەها دامودەزگا حکوومییەکانیش چ سەربازی و چ ئەوانی دیکە، هەموو توانا و بارستای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ یارمەتیدان بە خەڵکی لێقەوماو و بنەماڵەکانیان.

حوجەتولئیسلام "عەبدولحسێن مۆعزی" نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیش لە سەرووی شاندێک بە مەبەستی سەردانی ناوچە بۆمەلەرزە لێدراوەکانو تاووتوێ کردنی ڕەوتی خزمەت گەیاندن بە لێقەوماوانی ئەو کارەساتە گەیشتە کرماشان.

پاش ڕوودانی ئەم بۆمەلەرزەیە هەمووان لەگەڵ بەرپرسان و دامودەزگا هاوپەیوەندەکان ئامادەی یارمەتیدان و فریاکەوتنی لێقەوماوانی ئەو کارەساتەن

پاش ڕوودانی ئەم بۆمەلەرزەیە هەمووان لەگەڵ بەرپرسان و دامودەزگا هاوپەیوەندەکان ئامادەی یارمەتیدان و فریاکەوتنی لێقەوماوانی ئەو کارەساتەن

بەرپرسانی وڵات و سەرکردە سەربازییەکان و لەوانە " سەردار سەرلەشکر محەمەدعەلی جەعفەری"  فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئیقلابی ئیسلامی و ئەمیر سەرلەشکر "عەبدولڕەحیم موسەوی" فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی تاووتوێ کردنی بارودەخەکە و پلان داڕشتن بۆ کارەکان، لە ناوچەکەدا ئامادە بوون

بەڕێز "حەسەن ڕوحانی" سەرۆک کۆماریش ئەمڕۆ بە مەبەستی چاودێری و تاووتوێ کردنی ڕەوتی فریاگوزاری و دیدار لەگەڵ لێقەوماوان چووە بۆ پارێزگای کرماشان

دیداری حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆمار لەگەڵ لێقەوماوان له پارێزگای کرماشان 

زۆرێک لە کاربەدەستانی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە ناردنی برووسکە و پەیام یاخود پەیوەندی تەلەفوونی هاوخەمی خۆیان لەمەڕ ئەم کارەساتە و ئامادەییان لە پێناو یارمەتیدان بە لێقەوماوان بە کاربەدەستان کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاندووە

بەڵام ئەوەی لەو هەموو کێشە و چەرمەسەرییانە بووە هۆی بابەتێکی زەق، هاودڵی و یەکڕیزی گەل و بەرپرسانە کە چ لە شەڕ و چ لە کاتی بەرەوڕووبوونەوەی ڕووداوە سرووشتییەکان وەکوو "لافاو، فەرتەنە و بۆمەلەرزە، پیشانیان داوە کە پتەو و خۆڕاگرانە و بە بڕوایێکی خودایی وێڕای جێبەجێ کردنی بەرپرسایەتییەکانیان، پاڵپشتی یەکترن.

ئەوەی لەو هەموو کێشە و چەرمەسەرییانە بووە هۆی بابەتێکی زەق، هاودڵی و یەکڕیزی گەل و بەرپرسانە کە چ لە شەڕ و چ لە کاتی بەرەوڕووبوونەوەی ڕووداوە سرووشتییەکان وەکوو "لافاو، فەرتەنە و بۆمەلەرزە، پیشانیان داوە کە پتەو و خۆڕاگرانە و بە بڕوایێکی خودایی وێڕای جێبەجێ کردنی بەرپرسایەتییەکانیان، پاڵپشتی یەکترن

 

 

سەرپەیڤ