تشرینی دووه‌م 15, 2017 16:24 Asia/Tehran
  • كتێب.. هاوڕێیەكی دێرین

لە ساڵی 1372ی هەتاوی، 24ی خەزەڵوەر وەکوو ڕۆژی کتێب و کتێب خوێندنەوە ناودێر کرا. ئەم ڕۆژە یەکێک لە ڕۆژەکانی حەوتەی کتێبیشە.

کتێب گرنگییەکی تایبەتی دەبێت لەژیانی مرۆڤدا، بۆیە بەکورتی کتێب، بریتییە: لەهەرچی زانست و ڕوداوو و پەند و ئامۆژگارییە، کتێب کۆبونەوەی ئەزمونی مرۆڤەکانە بەشێوەی نوسراوەیی، ئەزمونی کاری تەواوی مرۆڤەکان بەسەدان و هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا کە نەماون و لەنێو چوونە، بەڵام لەنێو کتێبەکاندا تۆمارکراون، بۆیە گرنگی کتێب لەوەدایە کە ئەزمونەکان بە زییندویی دەهێڵێتەوە.

کتێب و نوسین دوو ڕویی یەک دراون و لێک جیاکردنەوەیان دەبێتە هۆی شێواندنی ئەوی تریان، لەو کاتەوەی مرۆڤ زمانی قسەکردنی داهێنا و نوسینی دۆزییەوە دەکرێت بڵێین: لەوێشەوە کتێب سەری هەڵداو وەکو کۆگایەکی گەورەی دەربڕینەکانی مرۆڤ خۆی کردووە بە ماڵ و دڵ و دەرونماندا تا ئێستاش مێژوونوسان لەسەر ئەوە ڕێک نەکەوتوون کە کتێب لە کەیەوە سەری هەڵداوە بەڵام هەموو ئاماژەکان ئەوە دەڵێن لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کەلانکەی مرۆڤایەتییە سەری هەڵداوە.

جوانترین کتێبخانەکانی جیهان

گرینگایەتیی کتێب خوێندنەوە لەم سەردەمەدا

لەگەڵ ئەوەی پێشکەوتنێکی گەورە وەک تەلەفیزۆن، میدیا و ئینتەرنێت و...  لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دروست بوو،بەڵام نەیاتوانیەوەو ناشتوانن جێگەی کتێب و پەرتووک بگرنەوە.خوێندنەوەی کتێب وەک خواردن و هەوا بۆ ژیانی مرۆڤ گرینگ و سودمەندە، هەروەک ئەگەر مرۆڤ ماوەیەک هەواو خۆراکی پێنەگا تووشی نەخۆشی دەبێ و تەنانەت ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە، نەخوێندنەوەی کتێبێش دەروونی مرۆڤ تووشی گرفت و ئاڵۆزی دەکا.ئەگەر خێزان و کۆمەڵگایەک گرینگی بە کتێب بدەن و هۆگری پەرتووک بن سەرکەوتن و پێشکەوتنیان مسۆگەرەو ئەگەریش گرینگی پێ نەدەن لە زانیاریی و زانستیی سەردەم دووردەکەونەوەو لە ئاکامدا تووشی دواکەوتوویی دەبن.دەبێ ئەوەش فێری منداڵ بکەین کتێبی باش کامەیەو چۆن دەتوانن بەدەستی بێنن.

گرنگایەتی کتێب خوێندنەوە بۆ منداڵان

کتێب ئامرازی گواستنه‌وه‌ی بیرۆکه‌، زانست و خواناسییه‌ له‌ به‌ره‌یه‌ک بۆ به‌ره‌یه‌كی دیکه‌. ئه‌مڕۆ هه‌موو زانایان، هونه‌رمه‌ندان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بیر له‌ مرۆڤ، مه‌زنایه‌تیی و راسته‌قینه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ ده‌بێ هاوکاریی بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ گه‌یشتنی مرۆڤ به‌ لوتکه‌ی که‌ماڵ، بیر و خواناسیی هه‌تا به‌و شوێنه‌ بگه‌ین که‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی زانستیی و ئاستێکی به‌رزتردا بژین.

سەرنجراکێشترین کتێب بۆ ئەورووپییەکان

یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی کەمبریج بانگەشە دەکا کەکتێبێک لەم جیهانەدا هەیە کە خوێنەرانی ئەورووپایی یەکجار رادەکێشێ و ناتوانن لێی ببنەوە مەگەر ئەوەی کە خوێنەر بەزۆری خۆ لەم کتێبە جیابکاتەوە.

قورئان، سەرنجراکێشترین کتێب بۆ ئەورووپییەکان

"کۆنت گریک"، مامۆستای زانکۆی کەمبریج لە کتێبەکەی خۆیدا بەناوی "قورئانم چۆن ناسی" دەنووسێ: "هەموو ئەو ئەورووپیانەی کە سەبارەت بە قورئان لێکۆڵینەوەیان کردووە و من لەگەڵیان پەیوەندیم هەبووە وێکڕا لەسەر ئەم باوەڕەن کە قورئان کاریگەرییەکی میغناتیسیی لەسەر خوێنەری ئەوروویی هەیە هەر ئەو جۆرەی کە مغناتیس ئاسن رادەکێشێ قورئانیش ئەوان رادەکێشێ و به‌ریان نادات‌، مەگەر ئەوەی کە خوێنەر بەزۆری خۆ لەم کتێبە جیابکاتەوە.

لیبون ، بیرمەندی فەرانسەویی دەڵێ: "هەر ئەوەندە sسەبارەت بە مەزنایەتیی قورئان بڵێم کە تێپەڕبوونی ١٤ سەدە لە دابەزینی نەیتوانیوە بچووکترین شوێن‌ لەسەر کاریگەرییەکەی دابنێت‌، شێوازی بەیان و وشەکانی قورئان ئەوەندە تازە و شیرینە کە دەڵێی دوێنێ دۆزراوەتەوە."

کتێب ڕابردوی دوور بۆ ئێستا و هی ئێستاش بۆ ئایندە دەبات

ئەوە کتێبەکانن وامان لێدەکەن بەردەوام بەدوایی شتی تازەوە بین و بەو بیروباوەڕەی کەتیایداین ڕازی نەبین و هەوڵی بەرەو باشتر بردنی بدەین و هەنگاو بنێین و لەدۆگمایی دەربچین، وا دەکات بیروباوەڕێکی تایبەت بە خۆمان هەبێت و ئاسۆی ڕوانین و بیرکردنەوەمان هەر لەڕێگای کتێبەوە فراوان دەبێت، کتێبە وامان لێدەکات قوڵتر بۆ ژیان بڕوانین و مێژووش کەلە کتێبەکاندا دەنوسرێتەوە شاهیدی زیرەکی و بەتوانایی ئێمە بدات.

کتێبەکان باشترین هاورێی مرۆڤن، ئەوان هەرگیز ڕۆژێک منەتمان بەسەردا ناکەن کە هەرچییەکیان فێرکردووین، خوێنەر دەبێت هێندە لەکەسایەتیی ناو کتێبەکانەوە نزیک بێت کەوا هەست بکات باشترینە بۆی.

سەرپەیڤ