تشرینی دووه‌م 15, 2017 16:45 Asia/Tehran
  •  بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی  ئێران  بۆ بنیات نانەوەی بەشەکانی زەبر وێکەوتوو لە بوومەلەرزەکەی کرماشان

ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوار شەممە دا بە سەرۆکایەتی "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بارودۆخی زەبر وێکەوتووانی بوومە لەرزەکەی ستانی کرماشان(ڕۆژئاوای ئێران) لێک داوەتەوە .

 بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی حەوت و سێ دەیەمی پلەی ڕێختر شەوی دوو شەممە ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند. تا بەئێستا بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیە ٤٣٢ کەس گیانی خۆیان  لەدەس داوە و زیاتر لە ٩ هەزار کەس بریندار بوونە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری  ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی؛ لەم کۆبوونەوەیە دەوڵەتی ئێران،  دوای بیستنی ڕاپۆرتی دەزگەکانی بەڕێوە بەرایەتی لە سەردانەکانی مەیدانی وا ئەنجامدراوە و هەروەها دیاریکردنیی زەرەرو زیانیی ماڵەکانی نێو شارەکان و یەکەکانی وەبەرهێنانی ستانی کرماشان، بە تەرخان دانی بری ٧٠ ملوین دۆڵاڕ  یارمەتی بێ دانەوە و ١٦٤ ملوین دۆڵار هاسانکاریی بۆ بنیات نانەوەی  بەشە زەبر وێکەوتووەکان بە هۆی بوومەلەرزەکەی ستانی کرماشان ڕەزامەندیان دەربڕیوە .

 " حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کۆبوونەوەیە ، بەڕێزگرتن لە هاودەردی و یارمەتییەکانیی جەماوەری  خەڵکی و هەموو هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هاووڵاتیانی بوومەلەرزە لێدراو وتی: لەم رووداوە ڕوحیەی برایەتی و ئەوین بە نیشتمان و ئیسلامی زۆرتر لە ڕابردوو دەرکەوت.

 ڕۆحانی بە جەختکردن  لەسەر ئەوەی کە دەوڵەت بەهەموو تواناوە گرفتەکانی بوومەلەرزە لێدراوەکانی ستانی کرماشان پێو سۆیندەگرێت وتیسی: هەمووان دەبێ لەم بوارە یارمەتی بدەن .

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە رێزگرتن لە بەیانات و جەختکردنی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە بواری ڕاگەییشتن بە زەبر وێکەوتووان وتیشی:  دەوڵەت بە هەموو تواناوە جەختکردنەکانیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئەداتە بەر سەرنجی خۆی  .

 

سەرپەیڤ