سەرەخۆشی بە بۆنەی وەفاتی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (ص) و شەهادەتی ئیمام حەسەن (ع)
ئێرانی ئیسلامی لە شەوی وەفاتی پیغەمبەری نازداری ئیسلام حەزرەتی محەممەد(ص) و شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەنی مۆجتەبا (ع) ، ئیمامی دووهەمی شیعەکانی جیهان ، نوقمی خەم و ماتەمە.
سبەێنێ (هەینی ) ٢٨ سەفەر ی ساڵی 1439 کۆچیی مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ 17ی نۆڤەمبەری 2017 ساڵڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (ص) و شەهادەتی حه زرەتی ئیمام حه سەنی مۆجتەبا (ع) ئیمامی دووهەمی شیعەکانی جیهان .
حەزرەتی ئیمام حەسەنی مۆجتەبا(ع) ئیمامی دووهەمی شیعەکانی جیهانیش کە نزیک سی ساڵ لەگەڵ باوکی بەڕێزی ئیمام عەلی بن ئەبی تالب (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان ،هاوڕێ بوو ، لە ٢٨ سەفەری ساڵی ٥٠ کۆچیی مانگی لە تەمەنی ٤٧ ساڵان دا بە فەرمانی مۆعاویە شەهید کرا.
خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شەو وڕۆژی ساڵوەگەری وەفاتی حەزرەتی محەممەد (ص) و شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەنی مۆجتەبا (ع) لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بە تایبەت لە شارە پیرۆزەکان لەوان مەشهەد ، باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و قۆم ، باشووری تاران ، تازیە داری دەکەن . ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هاتنی ساڵڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری نازداری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (ص) و شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەنی مۆجتەبا(ع) لە هەموو موسولمانان و ئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکات .