تشرینی دووه‌م 17, 2017 15:51 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئێران لەمەڕ هەنگاوەکانی ئاژاوەگێڕانەی سەعودییەکان لە ناوچەکە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران جارێکی تر لە بارەی دەمهەراشی و دووپات کرانەوەی بانگەشەی بێ ناوەرۆک و پێ و شوێن گرتنی سیاسەتی تێکدەرانەو ناکۆکی چێکەری سەعودییەکان لە ناوچەکە وشداری دا.

عادڵ جوبەیر وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرانسا لە ڕیاز، لە درێژەی بانگەشە بێ ناوەڕۆکەکانی دژی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان دوای ڕاگەیەندرانی لەکارکشانەوەی سەعدحەریری لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان لە ڕیاز، بانگەشەی کرد، ئێران حیزبوڵڵای لوبنانی بۆ پەرە پێ دانی دەستەڵاتی خۆی بەکار هێناوە.

بەهرام قاسمی ڕۆژی هەینی وێڕای وەبیر هێنانەوەی دەرەنجامی تێکدەرانەی هەنگاوی سەعودییەکان لە ناوچەکە، وەبیری هێنایەوە کە، وڵاتانی ناوچەکە لەماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، ئاژاوەنانەوەو دووبەرەکی ساز کردن لەنێو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، دووپات کردنەوەی بانگەشەگەلی بێ ناوەڕۆک، گەمارۆی ئابووریی دراوسێکان، هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دیکە بۆ شەڕهەڵایساندن لە وڵاتەکانیان، دووبەرەکی ساز کردن لەنێو کەمینەو هۆزەکان، گوشارسەپاندن بەسەر کاربەدەستانی سیاسیی وڵاتانی دیکە بۆ لەکارکشانەوەو پێشێل کردنی کەرامەت و کەسایەتییان، دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە بە مەبەستی تێکدانی سەقام و هەوڵدان لە ئاراستەی شێواندنی ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان بەولاوە هیچ هەنگاوێکی ئەرێنییان لە دەوڵەتی عەرەبستانی سەعودی نەدیوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە: ئاوا سیاسەت و بەرنامەگەلێک، وشدارێکی بەبڕشتانەیە بۆ تەواوی ناوچەکەو جیهان کە دەبێ هەرچی خێراتر ڕاگیردرێت و چەواشەکارییەکانی وەزیری دەرەوەی سەعودیش بێ گومان هیچ لە بەرپرسایەتیی ئەو وڵاتە لەمەڕ تێکدانی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە کەم ناکاتەوە.

بانگەشەکانی عادڵ جوبەیر دژی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە هەل و مەرجێکدایە کە میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لەم دواییەدا بانگەشەی هێندێک لە سەرچاوە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانیان سەبارەت بە دەستوەردانی ئێران لە لوبنانی ڕەت کردووەتەوەو ڕایگەیاندووە کە: لوبنان هەتا ئێستا هیچ دەستوەردانێکی لە لایەن ئێرانەوە بەدی نەکردووەو ئەو بانگەشانەی لەم بارەیەوە دەکرێن ڕاست نین.

 

سەرپەیڤ