تشرینی دووه‌م 17, 2017 19:43 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی تۆڕی یارمەتیدانی دەروونی لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان

یاریدەری تەکنیکی و بەرنامەڕێژیی بەشی دەرمانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند؛ تۆری یارمەتیدانی دەروونی لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان پێک دەهێنرێ.

عەلی ماهر، لەپەراوێزی سەردانی نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕش لە بەرکەوتووان و لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان لە نەخۆشخانەی فیروزگەری تاران لەدیمانەی تایبەتی لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، وتی: ئیدارەی یارمەتیدانی دەروونی ئەو بەشەی وەزارەتی تەندروستی ڕاژەکاریی یارمەتی گەیاندنی دەروونی لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشانی چالاک کردووە.

ناوبراو وتی: حەوت یارمەتیدەری دەروونی لە وەزارەتی تەندروستی و زانکۆکانی زانستە پزشکییەکانی تاران و ژمارێکی زۆر یارمەتیدەری دەروونی خۆبەخش لەناوچە جیاجیاکانی وڵات، ئەو تۆڕەی یارمەتیدانەیان پێکهێناوە هەتا جیا لە ڕاگەیشتن بە بەرکەوتووانی خەوێندراو لە نەخۆشخانەکان و تاووتوێی دۆخی خێزانەکانیان ، ئەندامانی خێزانەکانیش ئاگادار بکەنەوە.

ماهر، ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی لێقەوماوان بە زێدەکانیان، خستنەڕووی یارمەتییە دراڤییەکان، وەرگرتن و کڕینی بلیت بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان، هێنانەدیی شوێنی حەوانەوەو نیشتەجێبوون بۆ هاوڕێیان و کەس وکاری بەرکەوتووان و هەروەها پێوشوێن گرتن بۆ بنیات نانەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی، لە خزمەت و ڕاژەکاری و چالاکییەکانی ئەو تۆڕەی یارمەتیدانی دەروونی ناوبرد.