تشرینی دووه‌م 17, 2017 19:50 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی تازیەداری٢٨ی سەفەر لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی

ڕێوڕەسمی تازیەداری ساڵڕۆژی وەفاتی حەزرەتی محەممەد(د.خ) ، پێغەمبەری نازداری ئیسلام و ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع) لەشارە جیاجیاکانی ئێران بەئامادەبوونی بەرفراوانی تازیەداران، بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ هەینی٢٨ی سەفەری ساڵی١٤٣٩ی کۆچی مانگی ڕێکەوتی١٧ی نۆڤمبەر ساڵڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) و شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع) ـە.

ئێرانی ئیسلامی ئەمرۆ سەرانسەر ڕەشپۆشەو خەڵکی بڕوادار و ئەوینداری ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەت(ع) لەماتەمینی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) و شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع)، ماتەمیان گێڕا.

گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) -ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان- لە مەشهەدی پیرۆز و حەزرتی مەعسوومە(س) لە قوم، لەساڵوەگەڕی وەفاتی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) و ساڵهاتی شەهادەتی ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع) تژی لە تازیەداران بوو.

پێغەمبەری نازداری ئیسلام(ص) هەتا بەرلە وەفاتی لەساڵی یانزەی کۆچی مانگی بەمێهرەبانی و سۆزداری، ئامۆژگارییەکان و بنەمای شەریعەتی نەبەوی بەشێوازگەلی پەسەندکراو و لەهەمان کاتدا، زۆر سەنگین و پتەو هێنایەئاراوەو لەبرەوپێدان و بڵاوکردنەوەی ئامۆژگارییە ڕاستەقینەکانی دین وهیدایەت کردنی بەباشترین شێوازی مومکین، هەوڵی دا.

حەزرەتی ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع) یش کە نزیک بە سی ساڵ لەخزمەت باوکی خودان ڕێزی واتە حەزرەتی عەلی(ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهاندا بوو، لە٢٨ی سەفەری ساڵی پەنجای کۆچی لەتەمەنی٤٧ساڵان بەفەرمانی مەعاویە شەهید کرا.

سەرپەیڤ