تشرینی دووه‌م 18, 2017 08:06 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی هەڵمەتی فریاکەوتن و رزگارکران لە پارێزگای بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان

پارێزگاری کرماشان(ڕۆژاوای ئێران)، ڕایگەیاند، هەڵمەتی فریاکەوتن و ڕزگارکردن لەو پارێزگا بوومەلەرزە لێدراوە کۆتایی پێهات.

هوشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان دوێشەو(هەینی) ڕایگەیاند؛ پاش هەڵمەتی فریاکەوتن و ڕزگارکردن، قۆناخی کۆتایی هێنان بە نیشتەجێ کردنی بەپەلە خەریکە ئەنجام دەگرێ و خزمەت گەیاندنیش بە خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزە، هەروا بەردەوامە.

پارێزگاری کرماشان وتی: تائێستا نزیک بە٤٥٠سووکە لەرزە پاش بوومەلەرزەی شەوی یەکشەممەی ڕابردوو لەو پارێزگایە ڕووی داوەو پاش کۆتایی هاتنی سووکە لەرزەکان، پرسی نیشتەجێکرانی بەپەلەش چارەسەر دەبێ.

پاش کۆتایی هاتنی هەڵمەتی فریاکەوتن و ڕزگارکردن و دارووپەردوولادان، پرسی بنیات نانەوەی خانووبەرەکان لەناوچە بوومەلەرزەدراوەکانی رۆژاوای ئێران گەیشتووەتە قۆناخی کارناسی و ئەو قۆناخەش بەزوویی دەس پێ دەکرێ.

بوومەلەرزەیەکی ٧.٣ ریشتەریی شەوی یەکشەممەی ڕابردوو ناوچە جیاجیاکانی ڕۆاژاوای ئێرانی هەژاند. بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە، ٤٣٦کەس گیانیان لەدەست داو دە هەزار و ٢٠٣ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ