تشرینی دووه‌م 18, 2017 16:05 Asia/Tehran
  • هەناردەی فرەتر لە یەک ملیارد ودووسەد ملوین مێتری سێ جا گاز لە ئێڕانەوە بۆ ئێراق

بەڕێوەبەری کۆمپانیای گواستنەوەی گازی ئێران ڕایگەیاند : لە ژوئەنی دووهەزارو حەفدە هەتا ئێستاکە یەک ملیارد ودووسەد ملوین مێتری سێ جا گاز لە ترمیناکی نەوت شار لە ڕۆژئاوای ئێران بۆ عێراق هەناردە کراوە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید تەوەکولی ئەمڕۆ شەممە وتی: بە تۆکمە کرانی هێڵی شەشی سەرانسەری ، ڕادەی هەناردەکرانی گازی ئێران بۆ عێراق لە لانی کەم حەوت ملوین مێتری سێ جا گاز دەس پێدەکرێت وهەتا بیست وپێنج ملوین میتری سێ جا لە ڕٶژ بارستای پەرەسەندنی هەیە . بەرێوەبەری کۆمپانیای گوێزرانەوەی گازی ئێران هەروەها وتی: دوای ڕاگەیاندنی ئامادەیی عێراق ، هەناردەکرانی گازی ئێران بۆ بەسرە یش دەسپێدەکرێت کە بارستای هەناردەکرانی هەتا بیست وپێنج ملوین میتری سێ جا لەڕۆژدا هەیە .کۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێران ووەزاڕەتی کارەبا وهێزی عێراق لە ساڵەکانی دووهەزاروسێزدەو دووهەزارو پازدە دووگرێبەست لەبواری هەناردە کرانی گازی ئێران بۆ ئێراقیان  مۆر کرد. ئێراق بە هاوردە کردنی ڕۆژانە نێزیک بە چواردە ملوین مێتری سێ جا دوهەمین کڕیاری گەورەی گازی ئێرانە . ئێران بە هەبوونی سی وسە تریلیون وهەشتسەد ملیارد مێتری سێ جا پاشەکەوتی گازی لە سەرووی گەورەترین پاشەکەوت کەرانی گازی جیهان دایە.

سەرپەیڤ