تشرینی دووه‌م 18, 2017 16:34 Asia/Tehran
  • بانک سپە ئێران: ئیدعای بایکوتی بانکی سپە لە ئاڵمان درۆیە

سەرۆکی ئیدارەتی گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی بانکی سپەی ئێران ، ئیدعای بایکوتی ئەم بانکە ی لەلایەن ئاڵمانیای ڕەت کردەوەو ڕایگەیاند، لقی بانکی سپە لە شاری فرانکفورت ی ئاڵمانیا لە ڕۆژی هەینی فرەتر لە پەنجاو دوو ملوین یورو کاری گوێزرانەوەو گواستنەوەی ئەرزی ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئەمیر حسێنی ئەمڕۆ شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە بانکی سپە ی ئێران هاوکاری زۆر باشی لەگیڵ کاربەدەستانی بانکەکانی دەوڵەتی ئاڵمان هەیە ، وتی: چالاکی بانکی سپە لەم ووڵاتە ڕوو لە پەرەیە. ڕۆژنامەی زاێونی جروز ئالم پوست ڕۆژی هەینی بە گیڕانەوە لە سابین ڕایمر وتەبێژی ڕێکخراوی پیداچوونەوەی ماڵیی فیدراڵی ئاڵمانیا ئیدعای کردبوو ، لقی بانکی سپە ی ئێران لە فرانکفورت بە هۆی بنپێکردنی یاسای ئیعتباری ئاڵمان بایکوت کراوە. بانکی سپە لە وبانکە ئێرانیانەیە کە دوای جێ بەجێ کرانی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام لەگەڵ بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ناولیستی بایکوتە زاڵمانەکانی ڕۆژئاوا برایە  دەرێ. بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک هیج جۆرە بۆشاییەک نابێ لە پێوەندیەکانی ئابووری وهاوکاریەکانی بانکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ لایەنەکانی بیانی بێتە دیی.

سەرپەیڤ