تشرینی دووه‌م 19, 2017 08:55 Asia/Tehran
  • زەریف چوو بۆ تورکیا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە سەرووی شاندێک تارانی بەرەو تورکیا بە جێ هێشت .

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی  یەکشەممە بۆ ڕاوێژکاری لەگەڵ هاوتایانی تورک وڕووسی خۆی لەبارەی دوایین گوڕانکاریەکانی سووریا بەرەو تورکیا کەوتەڕێ .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا وسرگئی لاوروف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا بڕیارە لە کۆبوونەوەی یەک ڕۆژە لە ئانتالیا ی تورکیا لە بارەی ڕەوتی کۆبوونەوەکانی ئاستان وتووێژ بکەن.

تارانیش  دوێنێ  شەممە میوانداری وتووێژەکانی سێ لایەنەی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لە بارەی ڕەوتی وتوووێژەکانی ئاستانە لە ئاستی کارناسیی  دا بوو  .

سەرۆک کۆمارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا وڕووسیا یش چوارشەممە بیست ودووی نوامبەر لە شاری سوچی ڕوسیا لەبارەی دوایین گوڕانکاریەکانی سووریا وتووێژ دەکەن.

هەتا ئێستاکە خۆلی وتووێژەکان ئاستی باڵا لە ئاستانە ی پێتەختی قەزاقستان بە بەشداری شاندەکانی دەوڵەتی سووریا ، ناڕازیانی چەکدار ی قەبوڵ کەری پەیمانی ئاگر بەسی گشت داگرووڵاتانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا وەکوو دەستەبەر کەری ئاشتی لە سووریا بەرێوەچووە.

ئاکامی سەرەکی ئەم وتووێژانە بەدی هێنانی ناوچەکەم کێشە لە سووریا بووە.

ئەم وتووێژانە بە دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران وهاوکاری ڕوسیا وتورکیا بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا بەڕێووە چووە.

سەرپەیڤ