تشرینی دووه‌م 19, 2017 11:57 Asia/Tehran
  • دیدار و وتووێژی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەگەڵ خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە کاتی سەردانی لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان، هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئێران، سەردانی شاری ئەزگڵە (ناوەندی بومەلەرزە)ی کرد و لە نزیکەەوە لەگەڵ خەڵکی لێقەوماوی ئەم شارە دیدار و وتووێژی کرد.

"عەلی لاریجانی" لەم دیدارەدا  بە بیستنی داخوازە گشتییەکانی خەڵکی شاری  ئەزگڵە کە دابین کردنی کەرستەی پێویستی گەرم کردنەوە، نەوت، خۆراکی گەرم، بەتانی، حەمام، ئاودەس، شوێنی میچدار بۆ نیشتەجێ بوون وەک کانتینەر و کانێکس بوو،  داوای لە ناوەندەکانی فریاگوزاری کرد کە خێرا ئەو داخوازانە دابین بکەن.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها سەردانی نەخۆشخانەی سەحرایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە شاری ئەزگڵەی کرد.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی سەردان لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە ئەم پارێزگایە.

عەلی لاریجانی کاتی گەیشتنی بە کرماشان وتی: ئەگەر پێویست بێ ، مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی چەن گەڵاڵەیەک پەسەن دەکات بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران.

بومەلەرزەی ٧.٣ ڕیشتەری شەوی دووشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان پارێزگای کرماشانی هەژاند کە بووە هۆی ئەوەی زەبرێکی قورس لە ٧ شار و زیاتر لە هەزار گوندی ئەم پارێزگەیە بکەوێ. زیاتر لە ٣١ هەزار ماڵ و خانوبەرە لەم بومەلەرزەیەدا بە تەواوەتی کاول بوون  و یان زەبری قورس و سووکیان لێ کەوتووە. لەم ڕووداوەدا هەروەها ٤٣٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٠ هەزار و ٢٠٣ کەسیش بریندار بوون.