تشرینی دووه‌م 19, 2017 18:21 Asia/Tehran
  • بۆ یەکەم جار دەرمانەکانی زانست نیای ئیرانی دەگاتە بازاری ئێراق

"ناسر بەهزادی" ڕاویژکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق وتی: بۆ یەکەم جار دەرمانەکانی زانست نیای ئێرانی دەگاتە بازارەکانی ئێراق .

ئەو رۆژی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا وتیشی: دووهەمین نیازی کالایی وڵاتی عێراق دەرمانە و لە ساڵ دا بە شێوەی مام ناوەندی نزیک یەک ملیار دۆڵار خەرجی دابینی ئەو دەبیت لە وڵاتە جۆر بە جۆرەکانی دونیا .

 بەهزاد وتیشی: ئێران بەداخەوە تا بە ئێستا لە بواری هەناردەی دەرمان بۆ عێراق جێگەی کاریگەری نەبووە لە حالێکدا کە بارستای گەورەی تەکنیکی و وەبەرهێنان لە ئێران داهەیە  کە دەتوانێ دەرفەتگەلێکی سەرنجڕاکێش لەو بازارە بۆ وڵاتەکەمان فەراهەم بکات .

 ئەو وتی: لەمبەینە دا و لە سەر هەوڵی  بەشی نادەوڵەتی ئێران بۆ یەکەم جار بڕیار دراوە نیوەی دەرمانەکانی زانست نیای پیویستی وڵاتی عێراق لە وان بۆ دەواودەرمانیی هەرچەشنە شیرپەنجە، کۆدەمارو همۆفیلی لەلایەن بەشگەکانی بە توانای ئێرانی دابین بکرێت .  بە وتەی ڕاویژکاری بازەرگانی ئێران لە عێراق، لە قۆناخی یەکەم تا کۆتایی ئەمساڵ دابینی لە سەدا ٢٥ نیازی عێراق دەکرێت .بەهزاد بە ئاماژە دان بە وەی لەم دەڤەرە دابینی کالاکانی دیکەی زانست نیا هەر ئێستا لە وڵاتی سویسرا ئەنجام دەگرێت وتیشی: تێکنۆلۆژیا و ڕەویشتەکانی تایبەت بە زۆرتر بوونەوەی سەلامەت لە تەنیشت چەندو چونی بەرهەمی دەواو دەرمانی ئێرانی، دەرمانگەلێک وا باسمان کرد دەتوانن ململانی لەگەڵ  بەرهەمەکانی دەرمانی زانست نیای وڵاتی سوئیسرا بکەن و دیارە دەستپێکی باشە بۆ گەشەی بەرە بەشی  بازاری دەرمانە ئێرانییەکان و  جێگۆر کردنیان لەگەڵ نموونەکانی ئەوروپایی دەبێت .

بە وتەی ئەو ، دەرمانە ئێرانییەکان ڕەوتەکانی ئەزموون و تاقیکاریی تایبەتیان بە سەر داکراوە و هەر ئێستا قۆناخەکانی یەکجاری تۆمارکردنیان لە عێراق دا دەپێون.  بەهزاد وتی: بارستای وەبەرهینانی عێراق لە بواری دەواودەرمان تەشکی گرتووە و دەرمانە ئێرانییەکان وا ئاماژەمان پیکردن دەتوانێ لەم بارستایانەیس کەڵک وەربگرێت. شایانی باسە: دابینی نیازی عێراق بە دەرمان هەر ئێستا زۆرتر لە وڵاتانی تورکیا ، ئەردەن، سوئیسرا، فەرەنسا و وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس ئەنجام ئەدرێت .